كه‌ركووك... ته‌رمی ژن و پیاوێك دۆزرانه‌وه‌

"دوای لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان دزراوه‌"
ته‌رمی ژن و پیاوێك دۆزرانه‌وه‌ / كه‌ركووك
ته‌رمی ژن و پیاوێك دۆزرانه‌وه‌ / كه‌ركووك

‌K24 - هه‌ولێر:

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت،  له‌ گه‌ڕه‌كێكی كوردنشینی  شاری كه‌ركووك ته‌رمی ژن و پیاوێك به‌ كوژراوی دۆزرانه‌وه.

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ كه‌ركووك راشیگه‌یاند، له‌ گه‌ڕه‌كی شۆراو له‌ پارێزگای كه‌ركووك ته‌رمی ژن و پیاوێك  دۆزرانه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پیاوه‌كه‌ سه‌ری بڕدراوه‌ و ئافره‌ته‌كه‌ش له‌ ژووری نووستن كوژراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ رووداوه‌كه‌ له‌ شه‌ودا ئه‌نجامدراوه‌ و وێڕای ئه‌وه‌ش ئۆتۆمبێل و بڕێك پاره‌ و ئاڵتوونیشیان لێ دزراوه‌، دوای ماوه‌یه‌كی كورت ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ دۆزرایه‌وه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، پیاوه‌كه‌ كورده‌ و پیشه‌ی كارمه‌ندی شاره‌وانیی كه‌ركووكه‌، ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و پیشه‌ی مامۆستا بووه‌، خاوه‌نی یه‌ك كوڕ بوونه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌ لای پۆلیسی كه‌ركووك تۆمار كرد.

په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌یپێكرد، تا ئێستا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌ بۆ ئه‌م تاوانه‌ ده‌ستیپێكرد.