یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له ریزبه‌ندی خوله‌كه دروست كرد
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی هه‌ندرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه یاری بكات 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه قایمتر كرد و برایه‌تیش تا دێت و ئاست و ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.
سیروانی نوێ ـ چه‌مچه‌ماڵ
یانه‌ی سیروانی نوێ له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی له سلێمانی میوانداریی چه‌مچه‌ماڵی كرد، یارییه‌كه به درێژایی نیوه‌ی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌ڵام له ناوه‌راستی نیوه‌ی دووه‌م، ئاكار عه‌بدولحه‌مید به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی سیروانی نوێی تۆمار كرد.
چه‌مچه‌ماڵییه‌كان خۆیان راده‌ست نه‌كرد و پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی لێ بدات له رێگه‌ی هاوكار یه‌حیا ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش سیروانی نوێ تووشی یه‌كه‌مین به‌رامبه‌ربوون بوو له‌م وه‌رزه و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 16 خاڵ زیاد كرد و له ریزبه‌ندی دووه‌می خوله‌كه مایه‌وه، چه‌مچه‌ماڵیش چواره‌مین یه‌كسانبوونی بوو له‌م وه‌رزه و بووه خاوه‌نی 10 خاڵ.
برایه‌تی ـ دهۆك
یانه‌ی دهۆك له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بووه میوانی یانه‌ی برایه‌تی، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ردوولا له تۆماركردنی گۆڵ شكستیان هێنا.
له ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م به دیاریكراوی له خوله‌كی 53 شه‌مزین یاسین گۆڵی یه‌كه‌می برایه‌تی تۆمار كرد.
دواتر سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت به راهێنه‌رایه‌تی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر زامه‌كانی دهۆكیان سه‌ختتر كرد كاتێك بیلال ساڵ كاپتن و مایسترۆی برایه‌تی به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌میشی له دژی دهۆك تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی برایه‌تی كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی سه‌وزپۆشه‌كانی برایه‌تی بوو له‌م وه‌رزه، له به‌رامبه‌ردا سێیه‌مین دۆڕانی دهۆك بوو له‌م وه‌رزه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ ئارارات
له دێربی پیرمام پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداریی ئاراراتی دراوسێی كرد، له خوله‌كی 7ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه له پێشمه‌رگه له رێگه‌ی فه‌رهه‌نگ وریا تۆڕی گۆڵی ئاراراتی هه‌ژاند، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌كانی سه‌میر بابۆ كۆتایی هات.
دواتر له نیوه‌ی دووه‌م ئارارات له رێگه‌ی دلۆڤان شینۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی له دژی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی ئارارات به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، زۆری پێنه‌چوو له رێگه‌ی شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنیشی تۆمار كرد و به ته‌واوه‌تی پێشمه‌رگه‌ی شۆك كرد.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه زۆرترین خاڵی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه، دوو یاریی له‌م وه‌رزه دۆڕاندووه هه‌ر دوو یارییه‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیان بووه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 11 خاڵ له خانه‌ی چواره‌مه‌وه بۆ شه‌شه‌م دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا ئاراراتیش به 10 خاڵ بۆ پله‌ی حه‌وته‌م سه‌ركه‌وت.
هه‌ندرێن سوودمه‌ندی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو
یانه‌ی هه‌ندرێن بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ڵۆ گه‌شتی ئاكرێی كرد، به‌ڵام یانه‌ی هه‌ڵۆ به بیانووی كێشه‌ی دارایی كشانه‌وه‌ی خۆی پێش یارییه‌كه له خوله‌كه راگه‌یاند و ئاماده‌نه‌بوون یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن ئه‌نجام بده‌ن، به‌پێی یاسای خوله‌كه‌ش هه‌ر یانه‌یه‌ك نه‌یه‌ته نێو یاریگه به شكست به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێوه‌ڵام بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌مه‌ش هه‌ندرێن به 19 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه قایمتر كرد.