مه‌سرور بارزانی: به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هەموو ئەوانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و هاوبەشەکانمان، بۆ هێنانه‌وه‌ی هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.
له تویتێكدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر ده‌ربڕیوه و نووسیویه‌تی: خۆشحاڵم بە سەلامەتی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵەندا گیریان خواردبوو. چیرۆکەکانیان یارمه‌تی هەوڵەکانمان ده‌دات بۆ دڵنیابوون له دووبارە نه‌بوونەوەی ئه‌و دۆخه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و هاوبەشەکانمان، بۆ هێنانه‌وه‌ی هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌دا هاتووه: هەروەها سوپاسی كارمه‌ندانی فڕۆکەخانە و لایه‌نه پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و خۆبەخشەکان ده‌كه‌م بۆ کارئاسانیکردنیان لە گەڕانەوەی ھاووڵاتییەکانمان.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) November 18, 2021