وه‌زاره‌تی كاره‌با: پڕۆژەی هێڵی 132 کەی ڤیی بازیان - رانیە له‌ سه‌دا 30 ته‌واو بووه‌

"بە تەواوبوونی پڕۆژەکە کارەبایەکی زیاتر بۆ سنووری بازیان - رانیه‌ دەگوازرێتەوە"
تیمی ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌كه‌
تیمی ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پڕۆژەی هێڵی 132 کەی ڤیی بازیان - رانیە درێژاییەکەی 105 کیلۆمەترە و توانای گواستنەوەی 400 مێگاوات کارەبای هەیە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌  لە ماوەی 365 رۆژدا لە لايەن کۆمپانيای هێرۆوە جێبەجێ ده‌کرێت لە ماوەی 60 رۆژ، 30% پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە.

روونیشیكرده‌وه‌، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە کارەبایەکی زیاتر بۆ سنووری بازیان - رانیه‌ دەگوازرێتەوە و وەزارەتی کارەبا سەرپەرشتی پڕۆژەکە دەکات.