بهرلین: هیچ رێكهوتنێك له بارهی وهرگرتنی پهنابهران لهگهڵ بێلاڕووس نهكراوه
K24 - ههولێر:
دەزگای هەواڵی بێڵتای بێلاڕووس لە زاری گوتەبێژی سەرۆکی ئهم وڵاتهوه بڵاویکردەوە بێلاڕووس دەیەوێت یەکێتی ئەوروپا 2000 کۆچبەر وەربگرێت و 5000 کۆچبەری دیکە ڕەوانەی وڵاتەکانیان بکاتەوە، ئەوەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران لە سەر سنووری نێوان وڵاتەکهیان و پۆڵەندا.
ئهو گوتەبێژه راشیگهیاند، سەرۆکی بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاچینکۆ تاوتوێی ئەم پێشنیازەی لەگەڵ ئانگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کردووە و ناوبراو ڕازیبووە لە سەر ئەوەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا تاوتوێی ئەو پێشنیازە بکەن.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سیهۆفهر پێشنیازەکەی لوکاچینکۆی ڕەت کردووهتهوه رایگهیاند، ئەگەر پەنابەران وەربگرین، ئەوه چۆک بۆ فشارەکان دادهدەین و ئهوه نیشان دهدهین كه کۆچبەران لە ناو یەکێتی ئەوروپادا وەردەگرین، کەواتە مانای ئەوەیە ئێمە ناپاكی دهكهین.
سەرچاوەیەک له حکومەتی ئەڵمانیا رایگهیاند، ئەڵمانیا هیچ ڕێکەوتنێکی لهبارهی وهرگرتنی كۆچبهران واژۆ نەکردووە، جەختیشی لەوە کردەوە ئەوە کێشەی یەکێتی ئەوروپایە و ئەڵمانیا بە تەنیا بڕیار نادات.
لەلای خۆشیەوە کۆمسیۆنی یهكێتی ئەوروپا بڵاویكردهوه، هیچ گفتوگۆیهك لەگەڵ بێلاڕووسدا سەبارەت بە کۆچبەران ئهنجام نادات.
لهمبارهیهوه ئەمەریکا مینسکی تۆمەتبار کردووە بەوەی بۆ کاری تێکدەرانە کۆچبەران وەکو سەربازی شەتڕەنج بەکاردەهێنێت، گرژییەکانی نێوان بێلاڕووس و ئهوروپا جارێ زۆری ماوە تەواوبێت.
وڵاتانی ئەوروپا لوکاچینکۆ سهرۆكی بێلارووس بهوه تۆمەتبار دەکەن هانی هەزاران کۆچبەران دهدات بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری یەکێتی ئەوروپا ببەزێنن، وەک تۆڵەیەک لە سزاکانی یەکێتی ئهوروپا کە پێشتر بەسەر بێلاڕووسدا سهپاندوویهتی، بێلاڕووس ڕەتی دەکاتەوە بە مەبەست کۆچبەرانی لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکە و پۆڵەندا کۆکردبێتەوە.
له مبارهیهوه ئەنتۆنی بلنکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگهیاند، واشنتن بەردەوام فشاردەخاتە سەر گرفتی کۆچبەرانی سەر سنووری نێوان بێلاڕووس و یەکێتی ئەوروپا.
بلینکن راشیگهیاند، مایهی قبوڵکردن نییە کە بێلاڕووس هەوڵیدا کۆچبهران وەکو چەک بەکاربهێنن.
cnn