كرملین: پوتن و لۆكاشینكۆ دژی رێككاره‌كانی پۆڵه‌ندا ده‌وه‌ستنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی كرملین بڵاویكرده‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هه‌ردوو سه‌رۆكی بێلاڕووس و رووسیا ره‌وشی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندایان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بێلاڕووس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا، تێیدا ره‌وشی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
كۆشكی كۆماری رووسیا (كرملین) راشیگه‌یاند، هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیا و بێلاڕووس نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هێز له‌لایه‌ن سه‌ربازانی پۆڵه‌ندا دژ به كۆچبه‌ران نیشاندا.