فوئاد حوسێن باس له گرنگی به‌شداری كورد له دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نێردراوی كوردستان24 بۆ مه‌نامه عه‌مار نه‌جمه‌دین باس له گرنگی به‌شداری كوردی له دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌شداری كورد و ئاماده‌بوونی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت گرنگی تایبه‌تی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به بایه‌خی كۆنگره‌كه، فوئاد حوسێن گوتی: گفتوگۆی مه‌نامه ساڵانه‌یه، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌مجاره ئه‌وه‌یه، له دوای كۆرۆنا یه‌كه‌مجاره و په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه. وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری وڵاتان و به‌رپرسانی ئاسایش و هه‌واڵگری وڵاتان تێیدا به‌شدارن و ئه‌وانه‌ی به‌شدارن خاوه‌نی بڕیارن و تاوتوێكردنی پرسی ئه‌منی له لایه‌ن ئه‌و خاوه‌ن بڕیارانه‌وه گرنگه.
گوتیشی: ئێمه هه‌م وتارمان هه‌یه و هه‌میش له پانێلێك به‌شداری ده‌كه‌ین، جگه له‌و بۆچوونانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو، دانیشتنی تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ به‌شداران ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش گرنگه، باس له ره‌وشی ئه‌منی ده‌كرێت. ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان له زۆر شوێنی جیهان بووه‌ته كێشه‌یه‌كی جیهانی، ده‌ستتێوه‌ردانی جیاواز هه‌یه، سیاسی، ئابووری و سه‌ربازی، له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و سه‌ربازی هه‌یه، بۆنموونه له یه‌مه‌ن، شه‌ڕی چه‌كداری هه‌یه. سووریا وڵاتانی ناوچه‌كه و رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن. ده‌ستوه‌ردان له عێراق زیاتر ده‌ستوه‌ردانه له پرسی بڕیاردان.
روونیشیكرده‌وه، هه‌نگاو به هه‌نگاو عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و وڵاتانی دراوسێ كه‌متر ده‌بێت. ئێستا كێشه درووست بووه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌رباز بكه‌ین، عێراق به‌ره‌و ره‌وشێكی دیكه ده‌ڕوات.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی ده‌ربازبوونی عێراق له كێشه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن، فوئاد حوسێن گوتی: ئێستا له ناو لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان دوو بۆچوون درووست بووه، یه‌كیان باس له درووستكردنی حكومه‌تی ته‌وافقی و یه‌كیان باس له حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات. بۆچوونی هه‌ردوولا درووسته. جێی سه‌رنجه ئایا عێراق و ره‌وشی نوێی وڵاته‌كه حكومه‌تی بنكه فراوانی ده‌وێت یان زۆرینه و كه‌مینه. پێشبینی من ئه‌وه‌یه له كۆتاییدا ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ر. سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته ته‌وافقی بێت له نێوان ماڵی شیعه‌دا، دواتر كابینه‌كه به گوێره‌ی كورسییه‌كان بێت. پێشبینی ده‌كه‌م له كۆتاییدا چاره‌سه‌ر بكرێت.