پاریس سانجێرمان تواناکانی رامۆسی بۆ دەگەڕێتەوە و نێیمار لەدەست دەدات

راهێنانەکانی پاریس سانجێرمان
راهێنانەکانی پاریس سانجێرمان

پاریس سانجێرمان تواناکانی سێرخیۆ رامۆسی بۆ دەگەڕێتەوە و لە دوو یاریی داهاتوو لە تواناکانی نێیمار بێبەش دەبێت.
رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پاریس سانجێرمان بە بەشداریی 22 یاریزان راهێنانەکانی ئەنجام دا، کە نێیمار داسێلڤا و لیۆنێل مێسی و سێخریۆ رامۆس بەشداربوون..
گەرچی میدیاکانی ئەوروپا پێشبینیان دەکرد نێیمار داسێلڤا کە بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییەکانی بەڕازیلی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال نەکرد، لە دوو یاریی داهاتووی یانەکەی داببڕێت بەڵام ئەمڕۆ بەبێ هیچ کیشەیەک بەشداریی راهێنانەکانی کرد و چاوەڕێ دەکرێت لەو وادەیەی بۆی دیاریی کرابوو زووتر بگەڕێتەوە یاریکردن.
رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، لەوانەیە سبەی نێیمار نەتوانێت بەرامبەر نانت یاریی بکات بەڵام لەوانەیە بۆ یارییەکەی مانچیستەر سیتی بگەڕێتەوە.
رۆژنامەی فەرەنسییەکە رایگەیاندووە، ئەگەر نێیمار بەمشێوەیە بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی بکات لەوانەیە تەنیا لە یاریی نانت بێبەش بێت و زووتر بۆ یاریکردن ئامادە بێت، جونکە دوای گەڕانەوەی راستەوخۆ پەیوەندی بە راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی کرد.
سێرخیۆ رامۆسیش بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداریی راهێنانەکانی کرد و پێشبینی دەکرێت سبەی شەممە بەرامبەر نانت یاریی بکات کە دەبێتە یەکەم یاریی خۆی بەدرێسی شازادەکانی پاریس، مێسیش دوای گەڕانەوەی لە یارییەکانی ئارجێنتینا لە راهێنانەکانی یانەکەی بەشداربوو.