مه‌سرور بارزانی به‌شداری پانێلێكی تایبه‌ت به‌ ئاسایش و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق ده‌كات

لە پانێلەکەدا، چەندین کەسایەتی و بەرپرسانی ئەمنی و ڕاگەیاندنکاران ئامادە دەبن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی "دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021" بەشداری پانێلێکی تایبەت دەربارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ده‌كات.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری پانێلێکی تایبەت دەربارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ده‌كات. لە پانێلەکەدا، چەندین کەسایەتی و بەرپرسانی ئەمنی و ڕاگەیاندنکاران ئامادە دەبن.

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ "دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021" گه‌یشته‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین.