مێسی بۆ خولی فەرەنسی بووەتە خێر و بەرەکەت

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

گەرچی مێسی تا ئێستا لە خولی فەرەنسی هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نەکردووە، بەڵام لیۆ بۆ خولەکە بووەتە خێر و بەرەکەت و رێژەی بینەرانی خولەکە زیادی کردووە.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، لەوەتەی لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان کردووە، داهاتی لیگ1 زیادی کردووە و رێژەی بینەرانی خولەکە بەراورد بە پێشتر %76 زیادی کردووە، بەتایبەتی لە یاریی کلاسیکۆی نێوان مارسێی و پاریس سانجێرمان بینەری یارییەکانی خولەکە ریکۆردی تۆمارکرد.

رۆژنامە فەرەنسییەکە ئاشکرایکردووە. ئەم وەرزە کۆمەلەی خولی فەرەنسی و تۆڕی Bein شەش گرێبەستی دیکەیان تا ساڵی 2024 بۆ فرۆشتنی مافی پەخشی یارییەکانی خولەکە کردووە.

پێشتر وڵاتانی هیندستان و ڤێتنام وازیان لە کڕینەوەی مافی پەخشی خولی فەرەنسی هێنابوو بەڵام ئەم وەرزە بەهۆی هاتنی مێسییەوە جارێکی دیکە کۆمپانیا و کەناڵەکانی ئەو وڵاتانە داوای کڕینەوەی خولەکەیان کردەوە.