زۆربه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كان عێراق په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ده‌به‌ستن
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له هه‌ڤپه‌یڤینێكی كوردستان24 له میانه‌ی به‌شداریكردنی له "دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021" رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان باشه، زۆرجاریش سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ده‌به‌ستن و بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه، به گشتی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ر به‌رده‌وامه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌مه كه‌مه عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و وڵاتانی دراوسێ كه‌متر ده‌بێت، ئێستا كێشه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن درووست بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌رباز بكه‌ین، عێراق به‌ره‌و ره‌وشێكی دیكه ده‌ڕوات.
- به‌شداریكردنی عێراق له "دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021" به چ ئاراسته‌یه‌كه؟
فوئاد حوسێن: گفتوگۆی مه‌نامه ساڵانه‌یه، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌مجاره ئه‌وه‌یه، له دوای كۆرۆنا یه‌كه‌مجاره و په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه. وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری وڵاتان و به‌رپرسانی ئاسایش و هه‌واڵگری وڵاتان تێیدا به‌شدارن و ئه‌وانه‌ی به‌شدارن خاوه‌نی بڕیارن و تاوتوێكردنی پرسی ئه‌منی له لایه‌ن ئه‌و خاوه‌ن بڕیارانه‌وه گرنگه.
- پێشبینی چی ده‌كه‌ن؟
فوئاد حوسێن: هه‌م وتارمان هه‌یه و هه‌میش له پانێلێك به‌شداری ده‌كه‌ین، جگه له‌و بۆچوونانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو، دانیشتنی تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ به‌شداران ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش گرنگه، باس له ره‌وشی ئه‌منی ده‌كرێت. ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان له زۆر شوێنی جیهان بووه‌ته كێشه‌یه‌كی جیهانی، ده‌ستتێوه‌ردانی جیاواز هه‌یه، سیاسی، ئابووری و سه‌ربازی، له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و سه‌ربازی هه‌یه، بۆ نموونه له یه‌مه‌ن، شه‌ڕی چه‌كداری هه‌یه. له سووریا وڵاتانی ناوچه‌كه و رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن. ده‌ستوه‌ردان له عێراق زیاتر ده‌ستوه‌ردانه له پرسی بڕیاردان. كه‌مه كه‌مه عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و وڵاتانی دراوسێ كه‌متر ده‌بێت. ئێستا كێشه درووست بووه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌رباز بكه‌ین، عێراق به‌ره‌و ره‌وشێكی دیكه ده‌ڕوات.
- چۆن له‌و كێشه‌یه ده‌رباز ده‌بین؟
فوئاد حوسێن: ئێستا له ناو لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان دوو بۆچوون درووست بووه، یه‌كیان باس له درووستكردنی حكومه‌تی ته‌وافقی و یه‌كیان باس له حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات. بۆچوونی هه‌ردوولا درووسته. جێی سه‌رنجه ئایا عێراق و ره‌وشی نوێی وڵاته‌كه حكومه‌تی بنكه فراوانی ده‌وێت یان زۆرینه و كه‌مینه. پێشبینی من ئه‌وه‌یه له كۆتاییدا ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ر. سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته ته‌وافقی بێت له نێوان ماڵی شیعه‌دا، دواتر كابینه‌كه به گوێره‌ی كورسییه‌كان بێت. پێشبینی ده‌كه‌م له كۆتاییدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
- ئه‌و ناڕه‌زاییه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، چی به‌سه‌ردێت؟
فوئاد حوسێن: هه‌ندێك لایه‌ن له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ناڕازین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه ناڕازییانه حیسابی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان ده‌كه‌ن، لایه‌نه براوه‌كانیش حیسابی كورسی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، ئه‌وان حیسابی ده‌نگ ده‌كه‌ن، كه خه‌ڵكیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش راسته، به‌ڵام ئه‌مان حیسابی كورسی ده‌كه‌ن، كه كورسییان زۆرتره، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، ئه‌مه بووه‌ته واقیع، هه‌رچه‌نده ئه‌نجامی كۆتایی رانه‌گه‌یه‌ندراوه و په‌سه‌ند نه‌كراوه، به‌ڵام لایه‌نه‌كان ده‌زانن ئه‌نجامه‌كان چۆنه، ئه‌مه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، گفتوگۆش هه‌ندێك جار له كۆبوونه‌وه ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش به ململانێ ده‌بێت، به‌ڵام له ئه‌نجامدا چاره‌سه‌ر نییه، مه‌گه‌ر شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن، به‌ڵام بڕواناكه‌م خه‌ڵك ئاماده‌بێت شه‌ڕی یه‌كتر بكات.
- هه‌رێمی كوردستان چۆن خۆی له‌و ململانێیه بپارێزێت؟
فوئاد حوسێن: پێویسته له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێت، به تایبه‌تی ئه‌و هێزه سه‌ره‌كییانه‌ی له هه‌ڵبژاردن كورسیان هێناوه، ئه‌م هه‌ڵوێستییه بۆ دانووستان له به‌غدا گرنگه، به‌هۆی یه‌كده‌نگییه‌وه ئه‌نجامی دانوستانه‌كه باشتر ده‌بێت، یه‌كهه‌ڵوێستی كورد، كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی هێزه سوننی و شیعییه‌كانیش ده‌بێت، هیوادارم له‌ناو كوردا به یه‌ك شاند بێنه به‌غدا.
- په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق چۆن ده‌بینی؟
فوئاد حوسێن: جه‌نابی سه‌رۆك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان باشه، ئێمه وه‌كو نوێنه‌ری كورد له به‌غدا به‌رده‌وام بۆچوونه‌كانی سه‌رۆك به سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق ده‌گه‌یه‌نین، زۆرجاریش سه‌ركرده سیاسییه‌كان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ده‌به‌ستن و بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه، به گشتی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ر به‌رده‌وامه.
- په‌یوه‌ندییه‌كانی رابردووی هه‌رێمی و به‌غدا چۆن بووه؟
فوئاد حوسێن: په‌پوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به هۆی ئه‌نجامه‌كانیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت باش بووه، یان باش نه‌بووه، هه‌رچه‌نده پێشتر ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی پچڕابوو، به‌ڵام ئێستا سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی.
- له‌باره‌ی كۆچبه‌ره عێراقییه‌كانه‌وه، گله‌یی و ناڕه‌زایی هه‌بووه، حكومه‌تی عێراقی چی كردووه؟
فوئاد حوسێن: ئێمه هه‌ر له زووه‌وه هه‌وڵی خۆمان داوه، نه‌ك ئێستا، به‌ڵكو هه‌ر له مانگی حوزه‌یرانه‌وه كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، ئێمه له رێگه‌ی باڵۆزخانه‌كه‌مانه‌وه له پۆڵه‌ندا و رووسیاوه په‌یامی خۆمان ئاراسته‌كردن، كه كار له‌سه‌ر كۆچبه‌ران بكه‌ن و به‌هانای ئه‌و خه‌ڵكه‌وه بچن، به‌ڵام سه‌ره‌تا خه‌ڵكه‌كه نه‌یانده‌ویست بێنه‌وه وڵات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قاچاغچییه‌كان به‌ڵێنی زۆریان به‌و خه‌ڵكه دابوو، سه‌ره‌تا له رێگه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌ڕۆیشتن، دواتر له رێگه‌ی به‌غداوه، ئێمه ئه‌و رێگه‌یه‌مان گرت، پاشان له توركیا، دیمه‌شق و چه‌ند شوێنێكی دیكه ده‌ڕۆیشتن.
دیاره له مینسك-ه‌وه رێگه‌یان بۆ خۆشده‌كرا بگه‌نه سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا، كێشه‌كه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی بێلاڕووسه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی پۆڵه‌ندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی بێلاڕووس زۆربه‌یان به پۆڵه‌ندا دانیشتوون، كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌و جۆره خه‌ڵكانه ئاراسته كراون تا بگه‌نه وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه یاسای خۆیان هه‌یه و قه‌بووڵی ناكه‌ن كۆچبه‌ران به نایاسایی بگه‌نه ئه‌وێ، رێگریان لێكراوه، بۆیه ئه‌و خه‌ڵكه له‌نێوان سنووری بێلاڕووس و پۆله‌ندا گیریانخوارد.
ئێمه هه‌ر له‌سه‌رتاوه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا، لاتیڤیا، پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس به‌ستووه، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپاش روونمانكرده‌وه، كه ئێمه كێشه‌كه نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانین رێگری له خه‌ڵك بكه‌ین، كه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌مه مافێكی خۆیانه به پێی ده‌ستوور، له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوو خه‌ڵك ئازاد نه‌بوو گه‌شت بكات، ئێستا خه‌ڵك ئازاده گه‌شت بكات، به‌ڵام كه بازرگانی به مرۆڤ كرا، جیاوازه، ئه‌مه بووه ره‌فتارێكی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه چه‌ند رێكخراوێك هه‌یه، ئه‌م بازرگانییه‌ی رێكده‌خست، ئه‌وانه له هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و به‌غدان، ناوه‌كانیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌وڵگرییه‌وه، پێویسته ئه‌مانه ده‌ستگیربكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازرگانیان به مرۆڤه‌وه كردووه، چونكه ماڵی خه‌ڵكیان وێران كردووه و پاره‌ی زۆریان له‌و خه‌ڵكه سه‌ندووه، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر داناوه، ئه‌و قاچاغچییانه خه‌ڵكیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، خه‌ڵكیان بردووه‌ته سه‌رسنووری لیتوانیا، پێیانگوتوون ئێره ئه‌ڵمانیایه، بۆیه ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه به‌ست، پێمانگوتوون مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن، ئه‌وانه قوربانین، ئێستا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كاری له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران كردووه، كاروانی یه‌كه‌م 430 كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه، زۆربه‌یان كوردن و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، خه‌ڵكی دیكه‌ش ناوی خۆی نووسیووه تا بگه‌ڕێنه‌وه، له ئاینده‌دا فڕۆكه‌یان بۆ ده‌نێرین، تا به سه‌لامه‌تی بێنه‌وه وڵات. له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ئه‌و كۆچبه‌رانه بگه‌نه ئه‌ڵمانیاش، ئه‌وان ده‌یاننێرنه‌وه، ئه‌و وڵاتانه ده‌ڵێن قه‌بووڵیان ناكه‌ین، ئه‌وانیش هۆكاریان هه‌یه.
- بۆ پاراستنی كۆچبه‌ران له برسیه‌تی و سه‌رمابوون چیتان كردووه؟
فوئاد حوسێن: ئێمه به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ندا به راشكاونه به ئێمه‌یان گوتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئێمه بۆ چه‌ند رۆژێك له كه‌مپه‌مان ده‌یانحه‌وێنینه‌وه، مه‌رجیان بۆ هاوكارییه‌كانیان داناوه.