بایدن هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌داته جێگره‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌داته كامالا هاریسی جێگری، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی، وه‌ك ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌نته‌ری پزیشكی "رید مێدیكال" پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێكارێكی ساڵانه‌ی كۆشكی سپییه بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێت.
رۆژنامه‌ی "ذی هیڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشتر هه‌مان رێكار له سه‌رده‌می جۆرج بوشی كوڕ له ساڵانی 2002 و 2007یش گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌و كاته‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كانی كردووه، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی داوه‌ته جێگره‌كه‌ی.
جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له نووسینگه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت، به سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تا ئه‌و كاته پشكنینه پزیشكییه‌كان ته‌واو ده‌بن، كاته‌كه‌ش هێنده ناخایه‌نێت.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك كاتێك ده‌خرێته ژێر ئه‌و پشكینین، ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی راده‌ستی جێگره‌كه‌ی ده‌كات، جگه له‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌بێ ویستی خۆی راده‌ستی جێگری سه‌رۆك ده‌كرێت؛ ئه‌گه‌ر ره‌فتاره‌كانی سه‌رۆك دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بێت.