سەفین دزەیی: حکومەتی هەرێم ئامادەیە بە هەموو شێوەیەك یارمەتی کۆچبەران بدات
K24 - هه‌ولێر:
سەفین دزەیی بە کوردستان24ـی راگەیاند؛ کەیسی كۆچبه‌ران بووەتە خاڵی شەڕی نێوان هێزەکانی رۆژهەڵات لەگەڵ رۆژئاوا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بە هەموو شێوەیەك یارمەتی ئەو کۆچبەرانە بدات، کە دەیانەوێت به ئاره‌زووی خۆیان بگەڕێنەوە.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە؛ هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیان لە بێلاڕووس بەردەوام دەبێت، تا به سه‌ربه‌رزانه له وڵاتی خۆیان بژین.
سەفین دزەیی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆچبه‌رانی بێلاڕووس بازرگانییان پێكراوه، كه له نه‌ته‌وه‌ی جیاجیان، له ئه‌فریقیا، عێراقی، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌فغانی و یه‌مه‌نی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست تۆڕی قاچاغچییه‌كان، له‌سه‌ر نه‌هامه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه قاچاغچییه‌كان سوودمه‌ندبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه به هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و باڵیۆزخانه‌ی فیدراڵی له پۆلۆنیا و رووسیا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له پۆڵۆنیا هه‌وڵماندا به‌ده‌نگ ئه‌و خه‌ڵكه‌وه بچین، ئه‌وانه‌ی خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه، به زۆره‌ملێ نا، بیانگه‌ڕێنینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه له ئاره‌زووی خۆی گه‌شتی كردووه و به ئاره‌زووی خۆیشی ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و كۆچبه‌رانه به فه‌رمی رۆیشتوون و ڤیزایان هه‌بووه، به‌ڵام دڵمان ژان ده‌كات، كه ده‌بینین ئه‌و خه‌ڵكانه له‌ناو داستانه‌كاندا مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌و سه‌رمایه و به‌و زستانه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی قاچاغچیان و له هه‌مانكاتدا قوربانی ململانێی سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا.