هه‌وڵه‌كانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و هاوبەشەکانی، بۆ هێنانه‌وه‌ی هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان بەردەوام دەبێت، چیرۆکی کۆچبەرانیش یارمه‌تی هەوڵەکانی حکومەت ده‌دات بۆ دڵنیابوون له دووبارەنه‌بوونەوەی ئه‌و دۆخه، بە بڕوای چاودێرانیش ھەنگاوەکانی حکومەت بۆ رێگری لە کاری ئەو گرووپانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، زۆر گرنگە و پێویستە کاری زیاتریش بکرێت.
بازرگانیکردن و کاری قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە لە زۆربەی ووڵاتاندا بووه‌تە دیاردە، ھەرێمی کوردستانیش بەدەر نییە لەم دیاردەیە و چەندین جار ھاووڵاتیان بوونەتە قوربانی دەستی باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، لەسەر دۆخی کۆچبەرانی سەر سنووری پۆڵەندا و بێلاڕووس، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، ئەو کۆچبەرانە بووه‌نەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ، بە بڕوای چاودێران ھەنگاوەکانی حکومەت بۆ رێگری لە کاری ئەو گرووپانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن زۆر گرنگە و پێویستە کاری زیاتریش بکرێت.
حەسەن بارام، چاودێری سیاسی گوتی: "ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر باشن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌ی قاچاغچییه‌تی هیچ به‌هایه‌كی مرۆڤدۆستی به‌دواوه نییه، ته‌نیا مه‌به‌ست لێی بازڕگانییه به رووحی هاووڵاتیان، بۆیه هیچ یاسایه‌كی نییه، قه‌ده‌غه‌كراوه".
گوتیشی: "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی رێگری له‌و دیارده‌یه بكات، ناكرێت رووحی هاووڵاتیانمان بدرێته ده‌ست قاچاغچی و ئه‌و وڵات و ئه‌م وڵاتی پێبكات، ته‌نیا به مه‌به‌ستی سوودی ماددی، هه‌ندێك جار ده‌ستدرێژیش ده‌كرێته سه‌ر كۆچبه‌ران".
قاچاخچی بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدایە بازرگانی بە مرۆڤەوە بکات، ئەوەی تەنیا لای ئەو باندانەش گرنگە دەستکەوتنی پارەیە، داواش دەکرێت ھاووڵاتیان خۆیان و ماڵ و سامانیان نەکەنە قوربانی بەڵێنی قاچاخچییەکان.
جەبار عوسمان، نووسەر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار قاچاغچی موجازه‌فه ده‌كات و هه‌ندێك هه‌ل درووست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه به‌رده‌وام ریكلام بۆ خۆیان ده‌كه‌ن، كه رێگه‌ی دیكه بۆ په‌ڕێنه‌وه له سنووره‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ته‌نیا بردنی پاره‌ی كۆچبه‌رانه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه، زۆربه‌ی كۆچبه‌ران بێ‌ئومێد بوون، بۆیه پێویسته كۆچبه‌ران بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه بووه‌ته دۆسیه‌یه‌كی جیهانی و ده‌رچوون لێی مه‌حاڵ بووه.
سەرۆکی حکومەت، ھەموو ئامادەییەکی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەھاناوەچوونی کۆچبەران و باشترکردنی بارودۆخیان و سەلامەتییان دەربڕیوە، نیگەرانیشە بۆ ئەو کۆچبەرانەی بوونەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییەکان. ھاوکات خۆشحاڵیشە بۆ پێک‌ھێنانی تیمێکی تەکنیکی ھاوبەش بۆ دەستنیشانکردنی ئەو رێکارانەی پێویستن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.