عێراق ناتوانێت بودجه‌ی 2022 ئاماده بكات
K24 - هه‌ولێر:
لە یاسای بودجەی 2021ی عێراق، نرخی نەوت بە 45 دۆلار جێگیرکراوە، نرخی ئێستای یەك بەرمیل نەوتیش سەروو هەشتا دۆلارە، بەرپرسانی روسنەفتیش پێشبینی دەکەن تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 120 دۆلار. ئاشکرایه پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق زۆر دەخایەنێت، بۆیە ناتوانرێت بۆ سەرەتای ساڵی 2022 پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەبکرێت، بۆیە بە ناچاری حکومەتی عێراق پشت بە یاسای کارگێری دارایی دەبەستێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەرپرسێکی کۆمپانیای روسنەفت، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو دەگاتە 120 دۆلار، ئەمەش کاریگەری لەسەر بووژانەوەی باری ئابووری وڵاتان دەبێت، گۆڤەند شێروانی، شارەزای بواری نەوت رایدەگەیەنێت، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، داهاتی عێراقیش زیاد دەکات و دەتوانێت بەو بڕە پارەیە زیادەیەی دەستی دەکەوێت، قەرزەکانیشی بداتەوە.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند نه‌كراوه، حكومه‌تی نوێ پێكنه‌هاتووه، عێراق ناتوانێت یاسای بودجە ئامادەبكات، بۆیە ناچار حکومەتی عێراق پشت بە یاسای کارگێری دارایی دەبەستێت، ئە و پارە زیادەی ئێستاش عێراق دەستی دەکەوێت، پێناچێت کاریگەری بەسەر زیادبوونی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان درووست بکات.
ئەرشەد تەها، شارەزای ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت هه‌ر به به‌رزی مایه‌وه، حكومه‌تی عێراق سوود له‌و زیاده‌یه وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه، كه زیاتر له 100 ملیار دۆلاره، به‌ڵام پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق، له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌وه‌ستێت، كه به‌غدا و هه‌رێم ده‌یكه‌نه بنه‌ما، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ عێراق پێكده‌هێنرێت".
حکومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵاتی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی نییە، بۆیە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی داهاتووی عێراق، بۆیە لەگەڵ تەواوبوونی ئەم ساڵە، 1 لەسەر 12 بودجە لەسەر بنەمای یاسا کۆنەکە خەرج دەکرێت.