مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی به‌حره‌ین كۆده‌بێته‌وه‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان دیداری دەبێت
کۆبوونەوەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌لمان بن حه‌مه‌د ئال خه‌لیفه‌، شازاده‌ی جێنشینی به‌حره‌ین - مەنامە
کۆبوونەوەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌لمان بن حه‌مه‌د ئال خه‌لیفه‌، شازاده‌ی جێنشینی به‌حره‌ین - مەنامە

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ شازادە سەلمان بن حەمەد ئالخەلیفە شازادەی جێنشین و جێگری فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی پێشخستنی ئابووری بەحرەین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزکردن و ڕەخساندنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کردەوە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنانی بەحرەین.

لەچوارچێوەی دیدارەکانیدا لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە (دایەلۆگی مەنامە 2021) هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و برێت مەکگۆرک، رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە.