مەترسییەکانی کۆرۆنا نرخی نەوتی دابەزاند

نەوت بۆ کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردوو دابەزی

K24 - هەولێر

نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردوو دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 78.39 دۆلار.

نرخی نەوت لە دوایی مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا بەهۆی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا بۆ کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی دابەزی.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 3.51 بۆ 78.39 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 3.35% بۆ 76.36 دۆلار دابەزی.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا هەڕەشە لە ئابووری وڵاتان کردووە و رەوتی گەشەی سست کردووە.