مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا له‌ مه‌نامه‌ كۆبوونه‌وه‌

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: لە پشتگيریکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە به‌رده‌وام ده‌بین
کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا - مەنامە - بەحرەین
کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا - مەنامە - بەحرەین

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، گەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، بەڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی کاریگەری سەرۆك مەسعود بارزانی کرد لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا، بەردەوام دەبێت لە پشتگيریکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەبوونی هەماهەنگیی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردەوە.

دایەلۆگی ستراتیجی ئەمەریکا و عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ برێت مەکگۆرک، رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە.

نوێدەکرێتەوە..