هه‌زاران دۆلار له شه‌قامێكی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه، بڕێکی زۆر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی لە بارهەڵگرێکی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی بانكه‌كان، لە رێگه‌ی خێرای کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە، به‌هۆی كه‌وتنی ئه‌و پاره‌یه، ژمارەیەك شۆفێر له رێگه‌كه وەستان و به‌خێرایی ئه‌وه‌ندی پێیان ده‌كرا، دۆلاریان كۆ‌كرده‌وه.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هاتووچۆی ناوچه‌كه رایگه‌یاند، ده‌رگای یه‌كێك له بارهه‌ڵگره زرێپۆشه‌كانی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی بانكه‌كان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌یه‌ك كیسه‌ی پاره كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، یه‌كێك له كیسه پاره‌كان دڕاوه، بۆیه ئه‌و دۆلارانه ته‌واوی رێگه خێراكه‌یان ته‌نیوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌و پاره‌ی له رێگه خێراكه‌ی كالیفۆڕنیا كه‌وتووه، له جۆی تاك دۆلاری و 20 دۆڵاری بووه، به‌ڵام ئاشكرایان نه‌كردووه، كه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی به درێژایی شه‌قامه‌كه كه‌وتووه، چه‌نده و چه‌ندی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه براوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكرانه‌وه، كه خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه وه‌ستاون و خه‌ریكی پاره كۆكردنه‌وه‌ن، به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه سه‌رسامی خۆیان ده‌ربڕیوه و بڕوا به دیمه‌نه‌كه ناكه‌ن و پێیانوایه ئه‌وه‌ی به چاو ده‌یبینن، هه‌رگیز رووینه‌داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به خۆشی و به پەرۆشییەوە پاره هه‌ڵده‌گرنه‌وه.
Once, on the Hollywood Freeway, $7,000 worth of quarters fell off the back of a Brink's truck, causing a massive traffic jam as motorists picked up quarters.
— L.A. Dork (@la_dorkout) November 20, 2021
Today, on the San Diego Freeway (in Carlsbad), history repeated itself as thousands of dollars fell off an armored truck. pic.twitter.com/rIoQeuqffy
#SanDiego Freeway
— Geovanni Villafañe (@RezZureKtedPoeT) November 20, 2021
Thousands Of Dollars Fell Out Of An Armored Vehicle!
Traffic Stop To A Stand Still When The Drivers Jumped Out To Get A Share Of The Cash. pic.twitter.com/s49zAnXBtR