مەسرور بارزانی لە مەنامە چەند دیدارێکی دیکە ئەنجامدەدات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان کۆبووەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە دایه‌لۆگی مه‌نامه‌2021
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە دایه‌لۆگی مه‌نامه‌2021

K24 – هەولێر

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە مەنامە-ی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ژمارەیەک وڵات کۆدەبێتەوە.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 21/11/2021، له‌ سێیه‌م رۆژی دایه‌لۆگی مه‌نامه‌2021، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین، سه‌نگاپووره‌، یۆنان و ئیمارات كۆده‌بێته‌وه‌.

لە دوو رۆژی رابردووشدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە دایه‌لۆگی مه‌نامه‌2021، لە پایتەختی بەحرەین لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان کۆبووەوە.

رۆژی هەینی 19ی نۆڤێمبەری 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکومی کە پێکهاتووە لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021) گەیشتە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین.