مەسرور بارزانی و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد

سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە مەنامە چەندین دیداری گرنگ ئەنجامدەدات
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان لەگەڵ خەلیفە شاهین، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات - مەنامە

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ خەلیفە شاهین ئەلمەرەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە بە هاریکاری و هەماهەنگیی لەنێوان هەردوولا کرا لە پێناو سەقامگیری ناوچەکە.