نەختینەی نێودەوڵەتی: عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداو گەورەترین گەشەی ئابووری دەبێت

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینییه‌كانی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری ده‌خاته‌ڕوو
سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینییه‌ ئابوورییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو
سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینییه‌ ئابوورییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو

K24 - هه‌ولێر:

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، عێراق گەورەترین گەشەی ئابووری لە نێو وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بۆ ئەمساڵ تۆمار بکات.

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە خشتەی کارکردنی بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکەن، بۆ ساڵی 2021 عێراق گەورەترین گەشەی ئابووری بەراورد بە وڵاتانی کەنداو تۆمار بکات و گەشەکەی بگاتە سەدا 3.6.

لە راپۆرتەکەی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتیدا هاتووە، گەشەی ئابووری وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و وڵاتانی دراوسێی عێراق جیاواز دەبێت، بە جۆرێک پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابووری سعوودیە سەدا 2.8 و عومان سەدا 2.5 و قەتەر سەدا 1.9 و کوه‌یت سەدا 0.9 و ئیمارات سەدا 2.2 بێت.