دوای سێ مانگ بۆ یەکەم جار حکومەتی تاڵیبان مووچەی دابینکرد

هەندێك کارمەندی دەوروبەری شارەکان به‌ر له‌ دەسەڵاتی تاڵیبانیش مووچەیان وەرنەگرتووه‌
فه‌رمانبه‌رانی ئه‌فغانستان زیاتر له‌ 3 مانگه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌
فه‌رمانبه‌رانی ئه‌فغانستان زیاتر له‌ 3 مانگه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌

K24 - هه‌ولێر:

حکومەتی تاڵیبان رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت کرد، کە لە دوای راگەیاندنی حکومەتی تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان مووچە دابەش نەکرابوو.

سەرەڕای ئەوە تاوەکو ئێستا زۆرینەی مووچەخۆرانی حکومەتی تاڵیبان مووچەیان وەرنەگرتووە، مووچە لە وڵاتەکە زیاتر سێ مانگ دەبێت دابەش نەکراوە، بە جۆرێک هەندێک چینی کۆمەڵگە بە تایبەت کرێکاران و کارمەندی دەوروبەری شارەکان لە سەردەمی پێش دەسەڵاتی تاڵیبانیش مووچەیان وەرنەگرتبوو.

ئەحمەد والی حەقمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و مووچەی سێ مانگ بە فەرمانبەران دەدەن. گوتیشی: مووچەکان لە بەرواری 23ـی ئابەوە دابەش دەکرێن، له‌كاتێكدا هەندێک کارمەند بەر لە گەیشتن بە دەسەڵاتی تاڵیبانیش مووچەیان پێ نەدراوە.

ئەو بەرپرسە روونیشیکردەوە، مووچە پێدانەکە لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە دەبیت، کە تاوەکو ئێستا کاردەکات و لە دوای دەسەڵاتی تاڵیبانەوە سیستەمەکە پەکی نەکەوتووە، بەڵکو پێویستی بە هەندێک کاتە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە دۆخی سرووشتی خۆی.