مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان دووپات له‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان تاووتوی کرا

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان تاووتوی کرا.

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان، ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، بارودۆخی سووریا و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.