بارسێلۆنا له باره‌ی ئه‌گوێرۆ به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتێك له باره‌ی بڕیاری وازهێنانی ئه‌گوێرۆ له یاریكردن بڵاوكرایه‌وه، بارسێلۆنا به توندی ئه‌م بابه‌ته ڕه‌تده‌كاته‌وه و به ناراست وه‌سفی ده‌كات.
یه‌ك كاتژمێر پێش ده‌ستپێكی دێربی كه‌ته‌لۆنیا له نێوان بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل، جیرارد رۆمیرۆ رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن داوه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به فه‌رمی خانه‌نشینبوونی له یاریكردن راده‌گه‌یه‌نێت.
بارسێلۆنا له رێگه‌ی رافا یۆستی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌كاته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و زانیارییانه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ته‌نیا ئه‌گوێرۆ بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له یاریكردن دوورده‌كه‌وێته‌وه تاوه‌كو باشتر ده‌ره‌نجامه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ روون ببێته‌وه.
یوستی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌گوێرۆ كردووه و هیچ بڕیارێكی له‌وجۆره‌ی نه‌داوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ماتیۆ ئالیمانی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌گوێرۆ باشتر بكه‌ن و له یاریكردن به‌رده‌وام بێت.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی رابردوو به گرێبه‌ستێكی ئازاد مانچێسته‌ر سیتی جێهێشت و روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به پێكانه‌وه ده‌ستیپێكرد، نه‌یتوانیوه به‌شداریی ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بكات، له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی 5 یاریی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كردووه و ته‌نیا 165 خوله‌ك یاریی كردووه، دوایینجاریش ئه‌گوێرۆ رۆژی 30ـی مانگی رابردوو له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می لالیگا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیس به‌شداریی كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 42ـی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌هۆی ئازاری سینگی یاریگه‌ی جێهێشت و راسته‌وخۆ گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه و دواتر ده‌ركه‌وت كێشه‌ی له لێدانی دڵی هه‌یه.