17 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا

تووشبوون كه‌میكرد و مردن زیادیكرد
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 17 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و 293 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندران.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 4896 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، وێڕای چاكبوونه‌وه‌ی 315 تووشبووی په‌تاكه‌ به‌ته‌واوه‌تی.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (634)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 634ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 634ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا

H.B