كریستیانۆ داوا ده‌كات ئه‌م راهێنه‌ره شوێنی سۆڵشایه‌ر بگرێته‌وه
دوای شكسته‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر واتفۆرد، ئۆلی گونار سۆڵشایه‌ر له راهێنه‌ری یانه‌كه دوورخرایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مایكل كاریك بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه دیاریكرا.
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، پێشنیازی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بكه‌نه راهێنه‌ری مان یونایتد.
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا پێشتر له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ بارسا چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی شای به‌یه‌كه‌وه برده‌وه، له ئێستادا كریستیانۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كێبڕكێی یانه‌كانی چێڵسی، لیڤه‌رپوول و مان سیتی بكه‌ین پێویسته لویز ئێنریكی بگوازینه‌وه.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا، زینه‌دین زێدان و ئێریك تێن هاگی راهێنه‌ری ئا‌یاكس وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدیان ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئێستا چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر برێندان رۆدگێرزی راهێنه‌ری لێسته‌ر سیتییه. ماوریزیۆ پۆچیتینیۆش یه‌كێكه له به‌ربژێره‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ی سۆڵشایه‌ر.
سۆڵشایه‌ری ته‌مه‌ن 48 ساڵ، له ناوه‌راستی ساڵی 2019 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتدی وه‌رگرت، له كۆی 149 یاری، 78 بردنه‌وه، 33 به‌رامبه‌ربوون و 38 شكستی تۆمار كردووه، سۆڵشایه‌ر تاكه راهێنه‌ره له دوای سیر ئه‌لێكس فێرگسۆن كه بووه‌ته راهێنه‌ری مان یونایتد و نه‌یتوانیوه هیچ نازناوێك بۆ یانه‌كه بباته‌وه.