وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: تیمێكی زانكۆی هارڤارد 750 شوێنەوار لە هەولێر تۆمارده‌كات

"پڕۆژەی ڕووپێوی شوێنەواری لە دەشتی هەولێر یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان"
750 شوێنەواری تازه‌ لە سنووری دەشتی هەولێر تۆماركران
750 شوێنەواری تازه‌ لە سنووری دەشتی هەولێر تۆماركران

K24- هه‌ولێر:‌

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژەی ڕووپێوی شوێنەواری لە سنووری دەشتی هەولێر، بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكانی سێكتەری شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێر دادەنرێت.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،  پڕۆژەی ڕووپێوی شوێنەواری لە سنووری دەشتی هەولێر لە ساڵی  2012ـه‌وه‌ دەستی پێ كردووە و لە لایەن تیمێكی زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپووری هەولێر سەرپەرشتیی دەكرێت و تا ئێستاش 750 شوێنی شوێنەواری تۆماركراون.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیگه‌یاند، ساڵانە و بۆ ماوەی یەك وەرز تیمێكی شوێنەوارناسانی كورد و زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی بە هاوبەشی ڕووپێوی شوێنەواری ئەنجام دەدەن و  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە مەبەستی بایەخدان بەو كەرتە پاڵپشتی تەواوی پڕۆژە شوێنەوارییەكان دەكات و هاوكارە بۆ سەرخستنی كاری هاوبەشی تیمی شوێنەوارییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شوێنەوار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.

روونیكرده‌وه‌، پڕۆژەی ڕووپێوی شوێنەواری لە دەشتی هەولێر یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی سێكتەری شوێنەوار و لە لایەن پڕۆفیسۆری شوێنەوارناس د. جیسن ئوور، سەرۆكی تیمی زانكۆی هارڤارد و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپووری هەولێر سەرپەرشتیی دەكرێت، وێڕای بەردەوامی پڕۆژەكە، تاكو ئێستا 750 شوێنی شوێنەواری تۆماركراون و پڕۆژەكە بۆ ساڵانی داهاتوویش بەردەوام دەبێت.

تیمێكی زانكۆی هارڤارد له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ واشنتن
تیمێكی زانكۆی هارڤارد له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ واشنتن
تیمێكی رووپێوی شوێنه‌واری
تیمێكی رووپێوی شوێنه‌واری زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی / هه‌ولێر