ئاماژه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی هالاند به ریال مه‌درید ده‌ركه‌وت
ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری نه‌رویجی یانه‌ی بوورسیا دۆرتمۆند له هه‌موو كاتێك زیاتر له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ریال مه‌درید نزیك بووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی بێرنابیۆ دیجیتاڵی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه دوای دوورخرانه‌وه‌ی سۆڵشایه‌ری نه‌رویجی له راهێنه‌رایه‌تیكردنی مانچێسته‌ر یونایتد، هالاند بیرۆكی رۆیشتنی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد به ته‌واوه‌تی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: هالاند هاوشانی كلیان مباپێ له سه‌رووی لیست و داخوازییه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ هاوینی داهاتوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای دوورخرانه‌وه‌ی سۆڵشایه‌ر، مانچێسته‌ر یونایتد ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی هالاند كرد بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكات، به‌ڵام هێرشبه‌ره نه‌رویجییه‌كه ئۆفه‌ره‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و بیر له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی بێرنابیۆ دیجیتاڵی ئیسپانیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه یاریكردن له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به درێسی ریال مه‌درید یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خه‌ونه‌كانی ئه‌ستێره نه‌رویجییه‌كه‌ی دۆرتمۆند.
ئێرلینگ هالاندی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ساڵی 2020 له یانه‌ی ساڵزبێرگی نه‌مساوی به به‌های 20 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بورووسیا دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌رده‌واڵه‌كان له كۆی 69 یاری، 70 گۆڵ و 19 ئاسیستی كردووه.