قادرکەرەم خاکێكی پڕ لە نەوت و فەرامۆشکراو
K24 - كەركووك
شارهدێی قادرکەرەم یەکێکە لەو ناوچانە كوردستانیانەی لەسەردەمی رژێمی پێشووی عێراقدا دانیشتوانەکەی ئەنفالکراون, لە دوای ساڵی 2003شەوە بەشێك لە پاشماوەکانی ئەنفال گوندەکانییان ئاوەدانکردووەتەوە, بەڵام ئەوان رەخنە لە بەرپرسانی ئیداری ناوچەکەیان دەگرن و دەڵێن, سەرەڕای ئەوەی رۆژانە نەوت لە خاکەکەیان دەردەھێنرێت، بەڵام وەك خەڵكی ناوچەكە لێی سوودمەند نەبوونە و لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بێبەشن، لەم فیچەرەدا داواکاری گووندنشینانی سنوورەکە و وەڵامی بەرپرسانی ئیداری دەخرێنەڕوو.