کۆچ و فەلسەفە
بۆچیی ئێمه له هه‌موو کێشه‌کانماندا، به ته‌نها چاومان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه؟ فه‌لسه‌فه وه‌ك تاکه رێگه‌ی ده‌ربازبوون له کێشه‌کانمان؟ فه‌لسه‌فه وه‌ك پزیشکی ده‌رده‌کانمان؟ ته‌نانه‌ت له خودی شه‌ڕی خوێناویی ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی هه‌ولێریشدا، که له رێکه‌وتی 18.11.2021 له‌سه‌ر پارکكردنی ئاوتۆمۆبیل کوژران، داوای شیکارییه‌کی فه‌لسه‌فیی ده‌که‌ین. راسته فه‌لسه‌فه ئیش له‌سه‌ر راستیی و لۆژیك ده‌کات و شیکارێکی لۆژیکیمان پێده‌به‌خشێت، لێ فه‌لسه‌فه ناتوانێت له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا وه‌ڵامێکی لۆژیکانهمان بداتێ.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2011 دا، یه‌کێك له گه‌وره‌تریین ئه‌قڵه نۆیرۆلۆژیهکانی ئه‌ڵمانیا، پرۆفێسۆر مانفرێد شپیتسه‌ر(Manfred Spitzer)، که خۆی هه‌م خاوه‌نی دکتۆرایه له فه‌لسه‌فه‌دا، هه‌میش خاوه‌نی دکتۆرایه له زانستی مێشك و ده‌روونناسیدا، گێڕایه‌وه و گووتی: له‌گه‌ڵ یه‌کێك له گه‌وره فه‌یله‌سوفه‌کانی ئه‌ڵمانیادا دانیشتووه و قسه‌یان له‌سه‌ر کێشه‌ی گفتوگۆ کردووه. مانفرێد ناوی فه‌یله‌سوفه‌که ناهێنێت، به‌ڵام ئامانجی ئه‌و له‌م باسه‌دا، بریتی بوو له‌وه‌ی پیشانی بدات، که خه‌ڵکانێك هه‌ن به خودی فه‌یله‌سوفه‌کانیشه‌وه، پێیانوایه فه‌لسه‌فه ده‌توانێت قسه له‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌یه‌ك بکات. ئه‌وه‌ی که مانفرێد له‌م باسه‌دا ده‌یگێڕێته‌وه، بریتییه له تێڕوانینه نۆیرۆلۆژییهکه، تێڕوانینه نۆیرۆدهروونییهکهی. مانفرێد به فه‌یله‌سوفه‌كه ده‌ڵێت: له‌کاتی گفتوگۆکردندا هه‌میشه چوار میلی چرکه پێش قسه‌کردن بڕیار له‌سه‌ر یه‌کتر ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که پێشئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌کانمان قسه بکه‌ن، ئێمه چوار میلی چرکه پێش قسه‌کردنی ئه‌وان، بڕیارمانداوه، که له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌واندا بین یان دژی بین.
من پێموا نییه، که له رێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه بتوانین به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێك کێشه‌دا زاڵبین، بۆ نموونه تۆ له رێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی مۆراڵانهوه که‌سێك فێر ده‌که‌یت، که زبڵ فڕێنه‌داته سه‌ر شه‌قام و کۆڵانه‌کان، شوێنی سه‌یرانگه‌کان پیس نه‌کات و زبڵی خۆی له‌وێ به‌جێنه‌هێڵێت. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سه فێرکراوه، که زبڵ فڕێنه‌دات، که‌چی کاتێك ده‌چێته شوێنێکه‌وه، که شوێنه‌که شوێنی زبڵ فڕێدان نییه، لێ هه‌ر له‌و شوێنه‌دا چه‌ندیین کیسه زبڵ فڕێدراون، ئه‌وا ئه‌ویش بیرده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: که ئالێره‌دا ئاساییه زبڵ فڕێبده‌یت. ئه‌م شیکارییه نۆیرۆلۆژییه به به‌ڵگه سه‌لمێنراوه، که ئاستی خوێنده‌واریی و رۆشنبیریی تاك ئالێره‌دا گرنگییان نامێنێت، چونکه تاك به بینینی ئه‌و زبڵانه له‌و شوێنه‌دا ستیمولیره ده‌بێت و ئه‌ویش زبڵی خۆی له‌وێدا فڕێده‌دات. به‌ڵام مرۆڤ به ته‌نها خاوه‌نی زبڵی ماددیی نییه، خاوه‌نی زبڵی ئۆبیه‌کتیڤ نییه، به‌ڵکو خاوه‌نی زبڵی سوبیهکتیڤیشه، خاوه‌نی زبڵی ده‌روونییشه. کوژرانی ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر پارککردن په‌یوه‌ندیی به زبڵی ده‌روونییه‌وه هه‌یه. ئاخر مرۆڤ به ته‌نها خاوه‌نی رۆشنبیرییه‌کی عه‌قڵانیی نییه، به‌ڵکو خاوه‌نی رۆشنبیریی هه‌ستیشه. ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن: یه‌کێك له کوژراوه‌کانی هه‌ولێر پارێزه‌ره. خاڵی سه‌رنجڕاکێش لێره‌دایه. دانیێڵ گوله‌مان، یه‌کێك له دیارترین ده‌روونناسه‌کانی جیهان، که به پێکه‌وه‌کارکردن له‌گه‌ڵ تیمێکی نۆیرۆدهروونناسدا ده‌یسه‌لمێنن، که مرۆڤێك ده‌توانێت خاوه‌نی عه‌قڵێکی گه‌وره بێت، به واتای ئه‌وه‌ی، که ده‌توانێت خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌کی ئه‌کادێمیی بێت و به‌ڵام خاوه‌نی سفر رۆشنبیریی هه‌ست بێت. ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی، که که‌سێکی ئاوها له کێشه‌یه‌کی ده‌روونییدا ده‌توانێت خێرا هه‌ڵبچێت و جنێو بدات، شه‌ڕ بکات هه‌تا ئاستی کوشتنی که‌سێك. کوردستان پڕه له‌م نموونانه، ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له هه‌ولێر روویدا نوێترین نموونه‌ی ئه‌م راستییه‌ن.
له‌ناو هه‌ناوی هه‌موو ئه‌م زبڵانه‌دا کێشه‌یه‌کی نۆیرۆده‌روونیی بوونی هه‌یه، که فه‌لسه‌فه ناتوانێت له چاره‌سه‌رکردنیدا یارمه‌تییمان بدات. ئێمه له باشووری کوردستان ته‌واوی زبڵه ئۆبیهکتیڤییهکانمان به ئاشکرا ده‌بینین و له میدیاکاندا هه‌رای گه‌وره‌ی بۆ ده‌نێینه‌وه، که‌چی چاوی بینینی زبڵه ده‌روونییه‌کانمان نییه و هه‌موو شت به خه‌تای حکومه‌ت ده‌زانین. تفکردن له نیشتیمان زبڵێکی ده‌روونییه، بێڕێزیکردن به نیشتیمان زبڵێکی ده‌روونییه، ده‌ستدرێژییکردنه سه‌ر یه‌کتر و تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به یه‌کتر به‌رهه‌می زبڵێکی ده‌روونییه، به‌رهه‌می کێشه‌یه‌کی نۆیرۆنییه. کۆچکرن به ئارگومێنتی کۆمه‌ڵێك زبڵی حکومڕانی و کردنی به کێشه‌یه‌کی سیاسیی دیسان به‌رهه‌می زبڵی ده‌روونییه. فه‌لسه‌فه نه قسه‌ی له‌سه‌ر زبڵی ده‌روونی کردووه و نه ده‌شتوانێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه. ناوه‌ڕۆکه نائاگاییه‌کانی به‌شێکی گه‌وره‌ی هاووڵاتییانی ئێمه، به‌ده‌ر له زبڵی ده‌روونیی و نۆیرۆنیی هیچی تر نین. ئه‌م به‌شه له هاووڵاتییانی کورد له رێگه‌ی فێربوونه‌وه فێربوون، که زبڵی ده‌روونیی خۆیان له هه‌موو شوێنێك فڕێبده‌ن. ته‌ماشای کۆمێنته‌کانی سۆسیال میدیا بکه‌ن، گوێ له قسه‌ی خه‌ڵکانێك له لایڤ ڤیدیۆیه‌کدا بگرن و ته‌نانه‌ت ده‌شێت نامه‌ی یه‌کێك له نزیکترین که‌سی خۆت هه‌ڵگری زبڵی ده‌روونیی بێت.
من پێموا نییه، که ته‌نها به‌شێك له هاووڵاتییانی ئێمه فیزیکییه‌ن له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا بۆ په‌ڕینه‌وه راوه‌ستاون و پراکتیزه‌ی تووندوتیژیش ده‌که‌ن بۆ به‌زاندنی سنوور، به‌ڵکو به‌شێك له هاووڵاتییانی ئێمه له نیشتیمان‌دا نیشتیمانیان به‌جێهێشتووه و فیزیکییه‌ن پراکتیزه‌ی تووندوتیژیی دژ به یه‌کتریی و خودی نیشتیمانیش ده‌که‌ن. دیسانه‌وه نوێترین نموونه لێدانی سروودی زێڕه سه‌رۆکمان زێڕه له هه‌ولێر. سه‌پاندنی زمانی عه‌ره‌بی و کولتووری عه‌ره‌بی به‌سه‌ر کوردی‌دا، سه‌پاندنی زمانی ئینگلیزی به‌سه‌ر زمانی کوردی‌دا، هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی، که له کوردستاندا خێزانێك له ماڵه‌که‌ی خۆیاندا هه‌موو پێکه‌وه به ئینگلیزی قسه بکه‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌و روانگه‌یه‌وه، که بیانه‌وێت زمانی ئینگلیزیان به‌هێز بکه‌ن، به‌ڵکو له‌و روانگه‌یه‌وه، که زمانی کوردیی هیچ نرخێکی نییه، هه‌ربۆیه قسه‌ی پێ ناکه‌ن. دروستکردنی چێشتخانه و کافتریا و گه‌له‌رییه‌کان، مۆڵه‌کان له کوردستان به شێوازێکی ئه‌مه‌ریکیی و ئه‌وروپایی هیچ گرفتێکی تێدا نییه، ئه‌وه‌ی گرفت دروست ده‌کات زبڵه ده‌روونییه‌که‌یه. که له نیشتیمانی خۆتدا بته‌وێت جیهانێکی دی به‌رهه‌مبهێنیت، چونکه جیهانه به‌رهه‌مهاتووه‌که به‌نرختره وه‌ك له جیهانه‌که‌ی خۆت.
هه‌ستی خۆبه‌که‌مزانین سیمپتۆمه (نیشانه‌ی نه‌خۆشیی)، که له زۆر له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کاندا بوونی هه‌یه، یه‌کێك له وانه دێپرێشیۆنه (خه‌مباریی). تاك ده‌بێت ره‌گی خه‌مباری خۆی بدۆزێته‌وه، هه‌تا به‌سه‌ر هه‌ستی خۆبه‌که‌مزانی خۆیدا زاڵ بێت. تاك ده‌بێت ره‌گی که‌مده‌رامه‌تیی خۆی بدۆزێته‌وه، هه‌تا له ئاینده‌دا تێربێت. له پاریس چێشتخانه‌یه‌ك هه‌یه، ناوێکی سه‌رنجڕاکێشی هه‌یه. چێشتخانه‌که ناوی "سبه‌ینێ نا‌توانیت به به‌لاش نان بخۆیت". خاوه‌نی چێشتخانه‌که ده‌گێڕێته‌وه، که زۆرجار خه‌ڵك دێن به به‌لاش خواردن بخۆن، منیش پێیانده‌ڵێم: که بچن ناوی چێشتخانه‌که باش بخوێننه‌وه، سه‌ینێ نا‌توانیت به به‌لاش نان بخۆیت. ئه‌م خه‌ڵکه وا تێده‌گه‌ن، که ئه‌مڕۆ ده‌توانن به‌لاش نان بخۆن، هه‌ر بۆیه به په‌له دێنه ژووره‌وه بۆ نان خواردن. ماوه‌ته‌وه بڵێم: که‌سمان نه ده‌توانین سبه‌ینێ به به‌لاش نان بخۆین و نه که‌سیشمان هه‌ر له خۆڕا سبه‌ینێ به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده ده‌ژین، به‌ڵکو هه‌میشه هه‌وڵ و تێکۆشان هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی، که سبه‌ینێ خواردن له‌سه‌ر مێزی نانخواردنهکانمان بێت، که سبه‌ینێ ئاسووده و به‌خته‌وه‌ربین.