"بوودجه‌ی ساڵی 2022ـی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ واژوو كرا"

"دواتر رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت بۆ پەسندکردنی"
بوودجه‌ی ساڵی 2022ـی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ واژوو كرا
بوودجه‌ی ساڵی 2022ـی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ واژوو كرا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، جه‌بار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرپەرشتی  کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری لە نێوان تیمی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە و هەردوو یەکەی  ژمێریاری هێزەکانی 80 و 70 ی هێزەکانی پێشمەرگە كرد.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، دواهەمین پڕۆژەی بوودجەی خەمڵێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2022 لەلایەن هەردوو تیمی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوایی چەندین گفتوگۆ و داڕشتنی وورد، گەیشتە دەرئەنجامی  کۆتایی و لەلایەن هەردوو تیمی هاوبەشەوە واژووکرا.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، دواتر رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت بۆ پەسندکردنی.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌