"چەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بێ کارەبا دەبن"
K24- ههولێر:
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە هۆی پچڕانی لە ناکاوی کارەبا هێڵی دووی ئاوی دوکان - سلێمانی، چەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بێ کارەبا دەبن.
بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگهیاند، هۆکاری تەقینی بۆرییەکە بە هۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو دوای تەقینی بۆرییەکە و دوای بیست خولەک و لە سەر داوای ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە.