كتێبی "دیپلۆماسی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" چاپ و بڵاوكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كتێبی "دیپلۆماسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (1917 - 2017)" كه پرسی دیپلۆماتیی كوردیی و جووڵانه‌وه‌كانی رزگاریخوازی له یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوودا شڕۆڤه ده‌كات، له نووسینی "ژیوار ره‌سووڵی" چاپ و بڵاوكرایه‌وه و ئێستا له كتێبخانه‌كانی كوردستان به‌رده‌سته و یه‌كێكه له كتێبه جێی بایه‌خه‌كانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له سلێمانی.
كتێبه‌كه له توێی (592) لاپه‌ڕه‌دا پوخته‌یه‌كی له باره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووری و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌لومه‌رجی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی و كاریگه‌رییه‌كانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 1917 به‌سه‌ر رووداو و كایه‌ی دیپلۆماتی كوردیی خستووه‌ته‌ڕوو.
نووسه‌ر وێڕای پشتبه‌ستنی به سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، كاری له‌سه‌ر دیپلۆماتیكی كوردیی له سه‌رده‌می نامه و ده‌ستنووسه‌وه تا سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و ئینته‌رنێت كردووه و جیاواز له به‌رهه‌مه هاوشێوه‌كان و ئه‌و خوێندنه‌وه مێژووییانه‌ی بۆ رووداوه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كراون، له كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر به چاوی ره‌خنه و ره‌خنه‌سازیی سیاسی دیوی تاریكی دواكه‌وتنی رێبه‌رایه‌تی جووڵانه‌وه‌كانی له هاوكێشه‌كانی سه‌رده‌می خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو.
پێشه‌كی كتێبه‌كه، عه‌زیز ماملێ نووسیویه‌تی و له به‌رایی پێشه‌كییه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "له سه‌رده‌می رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ بنه و بنه‌چه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كورد هیوایه‌كیان له دڵدا ده‌گه‌ڕا، ئاوات و ئامانجێكیان له‌سه‌ردا په‌روه‌رده ده‌كرد. ئه‌وان خۆیان بۆ رۆژگارێك ئاماده ده‌كرد، كه وه‌دیهێنه‌ری رزگاری و ئازادیی بێت..رزگاری له ژێر ده‌ستی و ئازادی بۆ وڵات و گه‌ل، ئاسۆیه‌كی دره‌وشاوه و له دووره‌وه به روونی و زوڵاڵی له‌به‌رچاویان وه‌ده‌رده‌كه‌وت، بزانین له پاش سه‌ده‌یه‌ك و پێنج ساڵ، كام یه‌ك له‌و ئارمانجانه وه‌دی هاتوون، نه‌ته‌وه‌ی كورد چه‌نده له كۆت و به‌ند و كۆیلایه‌تی رزگاری بووه؟".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: خوێندنه‌وه‌ی كتێبی "دیپلۆماسی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" ئاسانكاری ده‌كات بۆ چاوخشاندن به رووداوه‌كان، وه‌رگرتنی ئه‌زموونه‌كان، روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چ چه‌شنه رێككار و ستراتیژێك سامانه بكرێت بۆ داهاتوو، یه‌ك شت سووره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه دیموكراتیزاسیۆن له وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ئێران به به‌شداری و چالاكی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، له كوردستانیش به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو نوێنه‌رانی لایه‌نه جیاوازه‌كان، ته‌نیا له‌و حاڵه‌ته‌دایه كه ئه‌سڵی پلۆرالیزمی سیاسی له ئێران و كوردستان وه‌دی دێت".
نووسه‌ری كتێبه‌كه له پێشه‌كی خۆیدا نووسیویه‌تی: كتێبه‌كه له پێشه‌كی و ناوه‌ڕاست و پاشه‌كییه‌ك پێكهاتووه، خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ییدا هه‌ست به‌و پۆلێنبه‌ندییه بابه‌تییه ده‌كات، ناوه‌ڕاستی كتێبه‌كه باس له مێژووی دیپلۆماسی و مامه‌ڵه‌ی نوخبه‌ی سیاسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ رووداوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دابه‌شكارییه سیاسی و ئیدیۆلۆژییه‌كان ده‌كات.
سه‌باره‌ت ره‌وشی دیپلۆماتیی كوردیی له رۆژهه‌ڵات، نووسه‌ر له پێشه‌كییه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌یتوانیوه یان به گه‌شبینیه‌وه ده‌توانین بڵێین كه نه‌یده‌توانی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییدا رۆڵ بگێڕێت، یان لانیكه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زلهێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان هاوبه‌ش بكات، به‌شێكی هه‌ڵه‌ی خۆی بووه، به‌ڵام به‌شی زۆریشی له توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا نه‌بووه".
ژیوار ره‌سووڵی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی تایبه‌تمه‌ند به پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 به‌رپرسی دیسكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.