ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

"هیچ نووسراوێكی فەرمی  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە ڕێگای  ئەنجومەنی وەزیرانەوە له‌ ساڵی 2021 نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی"
زانكۆ
زانكۆ

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری تایبه‌ت به‌ ده‌رماڵه‌ی قوتابیان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە سەبارەت بە "دەرماڵەی خوێندكاران":

یەكەم: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.

دووەم: پێش 2014 دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه‌ و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه‌ خه‌رجكراوه‌ و به‌ هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به‌ داراییه‌وه‌ نییه‌.

سێیەم: هیچ نووسراوێكی فەرمی  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە ڕێگای  ئەنجومەنی وەزیرانەوە له‌ ساڵی 2021 نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران.