كورده‌كان هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیان گه‌یانده لوتكه
له پاڵه‌وانێتی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا كه یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له به‌سره به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گۆڵبارانی به‌حرێنی كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق و به‌حرێن رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
له خوله‌كی 38 عه‌لی فازڵ یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان عێراق شریتی گۆڵه‌كانی یارییه‌كه‌ی بڕی و یه‌كه‌مین گۆڵی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 42 بڵند ئازاد یاریزانی كورد گۆڵی دووه‌می بۆ عێراق كرد و نیوه‌ی دووه‌م به‌م دوو گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كۆتایی هات.
له خوله‌كی 57 عه‌بدولقادر ئه‌یوب هێرشبه‌ری كوردی یانه‌ی هه‌ولێر گۆڵی سێیه‌می عێراقی تۆمار كرد و ئه‌ركی به‌حرێنی قورس‌تر كرد.
له خوله‌كی 74 عه‌بدولره‌زاق قاسم به تۆماركردنی گۆڵی چواره‌م كۆتایی به فێستیڤاڵی گۆڵه‌كانی عێراق هێنا و یارییه‌كه‌یان به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه، بڵند ئازادیش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ی پێبه‌خشرا.
عێراق رۆژی هه‌ینی داهاتوو كه ده‌كاته 26ـی ئه‌م مانگه‌ش له سێیه‌مین یاری پاڵه‌وانێتییه‌كه رووبه‌ڕووی یه‌مه‌ن ده‌بنه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌م پاڵه‌وانێتییه له كۆی 7 گۆڵ، 4 گۆڵی له‌لایه‌ن یاریزانه كورده‌كانه‌وه تۆمار كراوه، عه‌بدولقادر ئه‌یوب یاریزانی لاوی یانه‌ی هه‌ولێر گۆڵێكی كردووه، بڵند ئازاد یاریزانێكی دیكه‌ی كورده له خولی هۆڵه‌ندی یاری ده‌كات و 2 گۆڵی بۆ عێراق كردووه عه‌لی فازڵیش گۆڵێكی بۆ لاوانی عێراق تۆمار كردووه.
پاڵه‌وانێتی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا به به‌شداریی 9 وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه، عێراق هاوشانی هه‌ڵبژارده‌كانی، به‌حرێن، یه‌مه‌ن، فه‌ڵه‌ستین و كوێت یاریی ده‌كات، عێراق له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی دوو یاریی كردووه و هه‌ر دوو یارییه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه و به 6 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه.