سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان: دژی هەرجۆرە فۆڕمێکی توندوتیژین

"سەرکۆنەی ئەو هێرش و رێگری و توندوتیژیە دەکەین کە بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدرا"
دژی هەرجۆرە فۆڕمێکی توندوتیژین
دژی هەرجۆرە فۆڕمێکی توندوتیژین

K24 – هه‌ولێر:

له‌ كاتی خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆی سلێمانی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌ سەر ژمارەیەک رۆژنامەنووس و ده‌زگای میدیایی، له‌مباره‌یه‌وه‌ لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئەمڕۆ 22-11-2021 لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هێرش دەکرێتە سەر ژمارەیەک رۆژنامەنووسی سەر بەدەزگاکانی راگەیاندن و رێگریان لێدەکرێت لە رووماڵ کردن و توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

ئێمە لە لیژنەی داکۆکی سەرباری ئەوەی دژی هەر جۆرە فۆڕمێکی توندوتیژین بەرامبەر هەر گروپ و کەسێک ئەنجام بدرێت.

پێویستە هێزە ئەمنیەکان بە شێوەیەکی ئارام ودوور لە توندوتیژی هاوکاری خۆپیشاندەران بن تاکو داوای مافەکانیان بەهێمنی ئەنجام بدەن.

لە هەمان کاتدا سەرکۆنەی ئەو هێرش و رێگری و توندوتیژیە دەکەین کە بەرامبەر رۆژنامەنووسان لەو ژینگەدا ئەنجامدرا.

داواکارین هەموولایەک هاوکار بن گرژیەکان بڕەوێنەوە و رۆژنامەنووسیش مافی یاسایی خۆیەتی لە ژینگەی رووداوەکان بوونی هەبێت و رووماڵ بکات.

لیژنەی داکۆکی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

هەولێر

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌ندیكای ۆژنامه‌نووسانی كوردستان
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌ندیكای ۆژنامه‌نووسانی كوردستان