له هه‌ولێر هاووڵاتییه‌ك هه‌وڵی سووتاندنی ماڵی خۆی ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یندراوێكدا ئاماژه‌یپێكرد، كه‌سێك هه‌وڵیدا ماڵه‌كه‌ی خۆی بسووتێنێت و پۆلیس رێگری لێ‌كرد و ده‌ستگیر كرا.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، کاتژمێر 2ـی شەوی رابردوو ئاگادار کرانەوە کەسێک بە ناوی (ئ. و. س) دەیەوێت ماڵەکەی بسوتێنێت، بۆیە دەستبەجێ به‌شی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبارەکەیان قۆڵبەست کرد.
پۆلیس راشیگه‌یاند، لە کاتی گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس، تۆمەتباری ناوبراو بە نەوت و غاز ئاگری کردبووه‌وه، بەڵام هەر زوو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و ڕەوانەی داگا كرا.