دۆسیه‌ی دیموكراتیه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ژه‌هراوی ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
راپۆرتێكی رێكخراوی حكومی سویدی ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا پاشه‌كشه‌كردنێكی مه‌ترسیدار له دیموكراتیه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان روویداوه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه كه‌مترین دیموكراتیه‌تیان لێ به‌دی ده‌كرێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، په‌تای كۆرۆنا دۆخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه شێواندووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له وڵاتانی جیهان رێكاری تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌یان راگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كان به پاساوی پارێزی و رێنمایی ته‌ندروستی.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن "په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیموكراتی و هاریكاری هه‌ڵبژاردن"ـه‌وه ئاماده و بڵاوكرایه‌وه، كه رێكخراوێكی حكومییه و داكۆكی له به‌رده‌وامیدان به دیموكراتیه‌ت له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كات، تێیدا هاتووه، "ئێستا جیهان زۆرتر سه‌ركوتكارییه و رژێمه سه‌ركوتكاره‌كان بوێری زیاتریان هه‌یه له پێشێلكردنی ئازادییه‌كان" و زۆرێك له حكومه‌ته دیموكراتییه‌كانیش له پاشه‌كشه‌دان و تاكتیكی سه‌ركوتكاری له‌ڕێگه‌ی كۆتوبه‌ند خستنه به‌رده‌م ئازادی راده‌ربڕین و لاوازكردنی سه‌روه‌ری یاسا ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
راپۆرته‌كه دۆخی دیموكراتیه‌ت له ماوه‌ی هه‌ردوو ساڵی 2020 و 2021 له‌سه‌ر ئاستی جیهان له چوارچێوه‌ی خۆڕاگری له سه‌رده‌می كۆرۆنا ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به 5 ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی، كه بریتین له: "حكومه‌ت، مافه بنچینه‌ییه‌كان، چاودێریكردن به‌سه‌ر حكومه‌ت، ئیداره‌دانی بێلایه‌نانه و به‌شداریكردن".
هه‌وره‌ها باس له 3 جۆر سیسته‌می سه‌ره‌كی ده‌كات، ئه‌وانیش: دیموكراتییه‌كان، تێكه‌ڵاوه‌كان و سه‌ركوتكاره‌كانه، له‌كاتێكدا سیسته‌مه تێكه‌ڵاوه‌كان به نادیموكراتی هه‌ژمار كراون.
جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین پاشه‌كشه‌یان له دیموكراتییه‌ت كردووه، ئه‌وانه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه لاواز بوونه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌رامبه‌ر به ئازادییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار سه‌روه‌ری یاسا پێشێل بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پاشه‌كشه‌یان له دیموكراتیه‌ت كردووه، دوو ئه‌وه‌نده بووه و یه‌ك له‌سه‌ر چواری وڵاتانی جیهان پێكده‌هێنن، كه ژماره‌یه‌كیان ئه‌ندامن له یه‌كێتی ئه‌وروپاش، له‌وانه‌ش: هه‌نگاریا، پۆڵه‌ندا و سلۆڤینیا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، ئێستا دوو له‌سه‌ر سێی وڵاتانی جیهان له پاشه‌كشه‌ی دیموكراتیه‌تدان و په‌یڕه‌وی سیسته‌مێكی سه‌ركوتكاری و نادیموكراتی ده‌كه‌ن، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گه‌وره‌ترین پشكی به‌ر ده‌كه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه دۆسییه‌ی دیموكراتیه‌ت له‌و ناوچه‌یه به ژه‌هراوی ناوبراوه.
H.B