وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی: 25 مانگ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت
مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 25/11/2021، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی رایگەیاند "رۆژی پێنجشەممە بەرواری 25/11/2021 مووچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت".

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، تا حکومەتی عێراق پابەندبێت بە ناردنی 200 ملیار دینار، هیچ گرفتێک بۆ دابەشکردنی مووچە دروست نابێت و مانگانە لەکاتی خۆی و بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 25/7/2021، له‌گه‌ڵ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لەلایەن حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڵوەشاندنەوەی سیستمی لێبڕینی مووچەی راگەیاند و گوتی: "دووپاتی دەکەینەوە، هەرکاتێك بودجەی بەردەستی ئێمە بەشی ئەوە بکات، کە مووچە وەک خۆی بەبێ لێبڕین دابەش بکەین، ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین و هیوادارین بتوانین لە ئایندەدا هەمیشە مووچە وەکو خۆی دابەش بکەین".