پیاوێك هاوشێوه‌ی "تاج مه‌حه‌ل" كۆشكێك درووست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی "ئێن دی تی ڤی" بڵاویكرده‌وه، پیاوێك له ویلایه‌تی مادیا پرادیش-ی هیندستان كۆشكێكی درووست كردووه، كه به ته‌واوه‌تی هاوشێوه‌ی كۆشكی "تاج مه‌حه‌ل"ـه، وه‌كو دیاری به‌خشیویه‌تی به هاوسه‌ره‌كه‌ی.
ئاناند چوكسی، خه‌ڵكی ویلایه‌تی مادیا پرادیشه، وه‌كو دیاری كۆشكێكی له شێوه‌ی تاج مه‌حه‌ل بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی درووست كرد، كه "شا جیهان" هه‌ر وه‌ك یادگاریی خۆشه‌ویستی له ماوه‌ی حكومڕانییه‌كه‌ی (1630- 1648) بۆ "مومتاز مه‌حه‌ل" هاوسه‌ری سێیه‌می درووستی كرد، كه به تاج مه‌حه‌ل ناسراوه.
پیاوه ده‌ڵێت "هه‌میشه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌م هه‌بووه و پرسیارم كردووه، بۆچی له شاره‌كه‌ی مندا هاوشێوه‌ی تاج مه‌حه‌ل درووست نه‌كراوه"، به‌ڵام خۆی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی جێبه‌جێكرد و كۆشكه‌كه‌ی بۆ "مانجوا"ی هاوسه‌ری كرده دیاری، كه له 4 ژووری نووستن پێكهاتووه و به ته‌واوه‌تی هاوشێوه‌ی تاج مه‌حه‌له.
ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی سه‌رپه‌رشتی درووستكردنی كۆشكه‌كه‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بنیاتنانی ئه‌و كۆشكه 3 ساڵی خایاندووه، كه رووبه‌ڕووی چه‌ندین به‌ربه‌ست بوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی تاج مه‌جه‌ل بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گومه‌زی كۆشكه‌كه 8.84 مه‌تر به‌رزه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مناره‌كانی هاوشێوه‌ی تاج مه‌حه‌له، زۆربه‌ی پارچه‌كانی بیناكردنه‌كه له ویلایه‌تی راجستانه‌وه هاتووه، كه‌لوپه‌له‌كانی ناو كۆشكه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پیشه‌وه‌رانی مۆمبایه‌وه درووستكراوه.