شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: عێراق له ئاسمانه‌وه بنكه‌كانی داعش بۆردوومان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سوپای عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به پشتگیری هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ لێدانی بنكه و باره‌گاكانیان ده‌ستیپێكرد.
له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێك له ژێر ناوی (بروسكی ئاسمان) دژی چه‌كدارانی داعش له عێراق راگه‌یه‌ندرا، كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان پشتگیری سوپای عێراق ده‌كه‌ن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راشیگه‌یاند، قۆناغی یه‌كه‌می (بروسكی ئاسمان) له ته‌واوی كه‌رته سه‌ربازییه‌كان ده‌ستیپێكرد، كه كه‌تیبه‌كانی چاودێریكردن له ته‌واوی پێكهاته‌كانی سوپای عێراقی به هاوكاری تۆڕی هه‌واڵگری فیدڕاڵی و به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، چاودێرییه‌كی چڕی ئه‌و ناوچانه ده‌ستیپێكردووه كه بنكه و باره‌گاكانی داعشی لێیه.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و چالاكییه به مه‌به‌ستی به ئامانجگرتنی ته‌واوی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعشه له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها رێگه‌گرتن له هێرشكردنی داعش بۆ سه‌ر پێگه‌كانی سوپای عێراقی.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختیكرده‌وه، رژدن له‌سه‌ر راوه‌دوونانی تۆڕه تیرۆریستییه‌كان، ئه‌میش به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و زانیاری ورد، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی تووندیان لێبكه‌نه‌وه.
عێراق له ساڵی 2017 سه‌ركه‌وتنی خۆی به‌سه‌ر داعش راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له ته‌واوی شاره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ركرد، كه له ساڵی 2014 كۆنتڕۆڵیان كردبوو.
ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش ده‌كات، تا ئێستا 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراقدا بۆ هاوكاریكردنی سوپای عێراقی ماون، بڕیاره له كتایی ئه‌مساڵدا ئه‌ركیا له شه‌ڕكردن بۆ راوێژكاری بگۆڕێت.