مههاباد... بنەماڵەیەك بە كۆمەڵ خۆیان كوشت
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ لە شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان دایك و باوك و كوڕەكەیان بەیەكەوە خۆیان كوشتووە.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان 24 لە یەكێك لە گوندەكانی مەھاباد باوكێكی تەمەن 45 ساڵ و كوڕە 19 ساڵەكەی بەھۆی دەمەقاڵەیەك بەھۆی كێشەی ماڵی، بڕیار دەدەن كە بەیەكەوە خۆیان بكوژن، سەرەتا باوكەكە بە بەن خۆی دەكوژێت، دواتر كوڕەكەش بڕیارەكەی جێبەجێ دەكات و خۆی دەكوژێت.
دوای ماوەیەك دایكی بنەماڵەكە كە بەسەر ئەو رووداوەدا دێت، ئەویش بە حەب ھەوڵی خۆكوشتن دەدات، بەڵام دایكەكە گیانی لە دەست نەداوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی مەھاباد لەژێر چاودێری چڕدایە.