"یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه كوردستان"

فرانكۆ ئاچوای یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی هه‌ولیر بۆ یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له ڤیزایه‌كه‌ی ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
فرانكۆ ئاچوای یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی تۆگۆ، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی ڤیزایه‌كه‌ی ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه له دوو رۆژی داهاتوو كێشه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ ئه‌و یاریزانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئیبراهیم قادر گوتیشی: ستافی پێشووی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر پێشتر كاری ڤیزا و نشینگه‌یان بۆ راهێنه‌ر و یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و رێك‌وپێك نه‌ده‌كرد، ته‌نیا ڤیزایان بۆ پیشه‌گه‌ره‌كان وه‌رده‌گرت، له كاتێكدا ده‌بوو یانه‌ی هه‌ولێر مۆڵه‌تی نشینگه‌یان بۆ وه‌ربگرن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كاروباری وه‌رگرتنی ڤیزای فرانكۆ له‌به‌رده‌م وه‌زیری نێوخۆییه و له دوو رۆژی داهاتوو كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
فرانكۆ ئاچوای ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆگۆ له هاوینی ئه‌مساڵ له خولی دانیماركییه‌وه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر گواسترایه‌وه و به‌شداریی یارییه‌كانی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقی كرد، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌فریقای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 گه‌ڕایه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی تۆگۆ و به‌شداریی له دوو یاریی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی سه‌نیگال و نامیبیا كرد و 4 خاڵیان به‌ده‌ستهێنا و پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گرتووه.

