په‌نابه‌رێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنووری پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ختیار مووسازاده كوڕی ئه‌نوه‌ر، ئه‌مڕۆ به هۆی سه‌رمای زۆره‌وه له ناوچه‌یه‌كی سنووریی نێوان پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا گیانی سپارد.
ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشتر له كه‌مپی باریكه‌ی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵات له سنووری پارێزگای سلێمانی نیشته‌جێ بوو.
له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ئه‌مجاره‌ی په‌نابه‌ران بۆ بێلاڕووس و هه‌وڵدانیان بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وروپا رووی له ئه‌وروپا كردبوو.
دوای تێپه‌ڕاندنی سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا له‌سه‌ر سنووری نێوان پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا گیانی سپارد.