"راوێژکاری نەخۆشیەکانی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری كراوه‌یه‌"

"پشكنین به‌ خۆڕاییه‌"
پشكنین به‌ خۆڕاییه‌
پشكنین به‌ خۆڕاییه‌

K24 – هه‌ولێر:

راگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، راوێژکاری نەخۆشیەکانی مەمک (breast clinic) لە نەخۆشخانەی رزگاری كراوه‌یه‌.

ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی مەمک ئامێرەکانی (ultrasound) (mammography) ( trucut biopsy) بۆ دابین کراوە به‌مه‌به‌ستی پشکنین سه‌ردان بكه‌ن.

راشیگه‌یاند، رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی  تاوەکو کاتژمێر 12:30 نیوه‌ڕۆ كراوه‌یه‌، جگە لە رۆژانی هەینی و پشوی فەرمی نەبێت.

راگه‌یاندنی ته‌ندروستی هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه‌، ئەم راوێژکاریە لە پێشوازی  هەموو ئەو بەڕێزانەدایه‌ كه‌ کێشەی مەمکیان هەیە، پشکنین و چارەسەر بەشێوەی خۆڕاییه‌.

ته‌ندروستی هه‌ولێر جه‌ختیكرده‌وه‌، هەموو ئەو ئافره‌تانەی کە هەست بە گرفتی مەمک دەکەن و پێویسته سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن، گەر پێویست بکات نەشتەرگەریشیان بۆ ئەنجام دەدەین.

"پشكنین به‌ خۆڕاییه‌"