"شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌دڤۆكات ده‌ستنیشان كرا"
ئه‌دڤۆكات راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق راگه‌یاند و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی شوێنگره‌وه‌یه‌كی بۆ دیاریكرا.
دیك ئه‌دڤۆكات داوای لێبوردنی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كرد و له دوای 3 مانگ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق راگه‌یاند.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی عێراقی، ئه‌و راهێنه‌ره به‌هۆی نه‌خۆشی هاوژینه‌كه‌ی به‌خێرایی وازهێنانی له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق راگه‌یاندووه و بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له هۆڵه‌ندا چاودێری ته‌ندروستی خێزانه‌كه‌ی بكات.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی عێراق سبه‌ی چوارشه‌ممه فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان درجال كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فیدراسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پاڵه‌وانێتی جامی عه‌ره‌ب پیترۆڤیچی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شوێنی ئه‌دڤۆكات ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
ئه‌دڤۆكاتی ته‌مه‌ن 74 ساڵ، له كۆتاییه‌كانی مانگی هه‌شت ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ عێراق ته‌نیا سه‌رپه‌رشتی 6 یاری كرد، 4 به‌رامبه‌ربوون و 2 شكستی تۆمار كرد و هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كرد و دوای 90 رۆژ له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.