تۆمەتبارێک لە کاتی دەستگیرکردنی بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووهوه
K24 – ههولێر:
هێزێکی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە کاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بە چەندین ماددە لەسەر چەند کەیسێکی جۆراوجۆر و لە لایهن بنکەکانی پۆلیس لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین داواکرابوو، بەچەک ڕووبەرووی هێزەکانی پۆلیس بووهوە.
تۆمەتبارەکە لە دایکبووی 1985 دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە-گردجانه، لە سەر چەندین کەیسی وەک بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و چەند کەیسێکی دیكه داواکراو بوو، دوای ئەوەی تۆمەتباری ناوبراو بە چەکی جۆری کڵاشنکۆف ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووهوه، کەسێک بەفیشەک بریندار بوو و کارمەندێکی پۆلیسیش بە سووکی بریندار بوو.
دوای دەستگیر کردنی و دواتر لە ماڵی تۆمەتباردا کەسێکی دیكهی دایکبووی ساڵی 1981 لە کاتی بەکار هێنانی ماددەی هۆشبەردا دەستگیر کرا و دەستیش گیرا بەسەر بڕێک لە ماددەی جۆراو جۆری ھۆشبەردا.