به ڤیدیۆ.. له په‌خشی راسته‌وخۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ر له گه‌نجێك ده‌دات و ده‌یكوژێت
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی 22 ساڵی هیندی، له كاتی په‌خشی راسته‌وخۆ و نزیك هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه قسه‌ی بۆ هه‌وادارانی ده‌كرد، شه‌مه‌نده‌فه‌ر لێیده‌دات و ده‌یكوژێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی هیندستان، رووداوه‌كه له ناوچه‌ی "هۆشه‌نگ ئاباد"ی ویلایه‌تی "مادیا برادیش"ی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه روویداوه، ئه‌و گه‌نجه ناوی "سانجور شور"ه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه لێیده‌دات راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه، گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ره‌ڕای نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه، به‌ڵام گه‌نجه‌كه له جیاتی ئه‌وه‌ی له خۆی له مه‌ترسییه‌كه دووربخاته‌وه، هۆشی له‌لای په‌خشه راسته‌وخۆكه بووه كه له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌ی تۆمار ده‌كرا.
ساڵانه به هۆی تۆماركردنی ڤیدیۆ و په‌خشی راسته‌وخۆ و گرتنی وێنه‌ی سێڵفی نزیكه‌ی 260 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به گوێره‌ی گۆڤاری "Journal of Family Medicine and Primary Care"ی هیندی زۆربه‌یان پیاون و له‌كاتی وێنه‌ی سێڵفی سه‌ركێشی ده‌كه‌ن، زۆرترین قوربانیانی سێڵفی له هیندستانه و دوای ئه‌ویش رووسیا دێت.
— ViralVdoz (@viralvdoz) November 22, 2021