كچێكی 15 ساڵه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌وه رفێنرا
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی 15 ساڵی، كه خه‌ڵكی عامودای رۆژئاوای كوردستانه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كچی دیكه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌وه رفێنراون و به زۆره‌ملێ خراونه‌ته رێزه‌كانیان، كچه‌كه دوای رفاندن مۆبایلێكی ده‌ستكه‌وتووه و گفتوگۆی خۆی و چه‌كداره‌كانی تۆماركردووه و بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی ناردووه.
ئایانا ئیدریس ئیبراهیم، كچێكی دانیشتووی عامودایه له رۆژئاوای كوردستان، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی بچووكه و 15 ساڵه، به‌ڵام دوای رفاندنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌وه، توانیویه‌تی مۆبایلێكی ده‌ستبكه‌وێت و ژماره‌یه‌ك په‌یامی ده‌نگی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی بنێرێت.
ئایانا، له په‌یامه ده‌نگییه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه چه‌كدارانی یه‌په‌گه ئه‌و و ژماره‌یه‌ك كچی هاوته‌مه‌نی خۆی رفێنراون، ئایانا له یه‌كێك په‌یامه ده‌نگییه‌كانیدا ده‌ڵێت، داوام له ئاسایشی یه‌په‌گه كردووه، رێگه‌مان بدات بگه‌ڕێینه‌وه ماڵه و بچنه‌وه لای كه‌سوكارمان، به‌ڵام داواكه‌یان ره‌تكرده‌وه.
ئه‌و كچه چه‌ند جارێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی یه‌په‌گه كردووه و ده‌نگه‌كه‌ی تۆماركردووه، له په‌یامه ده‌نگییه‌كه ئایانا به گریانه‌وه باس لە دۆخی خۆی دەکات، کە لەلایەن چەکدارانی ئاساییشی یەپەگەوە رفێندراوە و ئازادیان ناكەن، چه‌كداره‌كان پێیانگوتووه: "ئەگەر خواش بێت بەرتنادەین".
ئایانا له گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامه و له‌و په‌یامه ده‌نگییه‌ی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی ناردووه، ده‌ڵێت: "من نامەوێت لەگەڵتان بم و دەبێت بچمە لای دایکم"، ئەوانیش پێیدەڵێن "ئێمە هەموومان دایکمان بە جێهێشتووە و مه‌حاڵه رێگه بده‌ین تۆ بگەڕێیتەوە".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، باوکی کچەکە لە عامودایە و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "لەبەر هەڵویستی سیاسی ئێمە، کە لایەنگری پارتین، کچەکەم له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌وه رفێندراوە"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "هه‌رچه‌نده کچەکەی منیان بردووە، به‌ڵام لێیان ناترسم، چی له‌من بكه‌ن، با بیكه‌ن، ده‌بێت هه‌موو دونیا له رفاندنی كچه‌كه‌م ئاگادار بکەمه‌وه".
ئایانا و كچه‌كان چۆن رفێنران؟
شه‌ڤین ئیبراهیم، كه پووری "ئایانا"یه، به كوردستان24ی راگه‌یاند، رۆژی یه‌كشممه‌ی رابردوو (21ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) برازاكه‌ی كاتێك له‌گه‌ڵ دوو كچی دیكه چووه‌ته خولێكی په‌رستاری، له‌وێ پێیانراگه‌یاندوون، خوله‌كه بۆ شوێنێكی دیكه گوازراوه‌ته‌وه، به‌و شێوه‌یه چه‌كداره‌كان رفاندوویانه.
شه‌ڤین گوتی: كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه برازاكه‌م له‌گه‌ڵ دوو كچی دیكه به ناوه‌كانی "ئه‌ڤین جه‌لال خه‌لیل" و "هه‌دیه عه‌نته‌رات" كه ئه‌وانیش ته‌مه‌نیان 15 ساڵه، رفێنراون و بۆ قامشلۆ گوازارونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی "ئایانا" له‌وێ مۆبایلێكی ده‌ستكه‌وتووه، كاتژمێر 7ی شه‌و چه‌ند په‌یامێكی ده‌نگی بۆ ماڵه‌وه‌یان ده‌نێرێت.
گوتیشی: هه‌رچه‌نده "ئایانا" زۆری هه‌وڵداوه له‌ده‌ست چه‌كدارانی یه‌په‌گه رزگاری ببێت، به‌ڵام رێگه‌ی ناده‌ن بڕوات، بۆیه شوێنه‌كه‌ی خۆی (GPS)ی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌ناردووه، تا بێن و رزگاری بكه‌ن، دایكی و خوشكێكی ئایانا، كه ساڵێك له ئایانا گه‌وره‌تره، له‌گه‌ڵ پیاوێكی خزمیان شه‌و ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنه، به‌ڵام چه‌كدارانی یه‌په‌گه رووبه‌ڕووییان ده‌بنه‌وه، دایكه‌كه و خوشكه‌كه‌ی ئایانا ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و پیاوه‌كه‌ش راده‌كات.
پووری ئایانا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خوشكی "ئایانا" كه ته‌مه‌نی 16 ساڵه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌وه بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، كه سیخوڕی ئێرانه، دواتر مۆبایل له‌و كچه و دایكیشی وه‌رده‌گرن و نایانده‌نه‌وه، پاشان مۆبایلی باوكی "ئایانا"ش وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی رفاندنی كچانی 15 ساڵی به رێكخراوه‌كانی مافی منداڵان دراوه، ئه‌و خێزانه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هیچ هه‌واڵێكیان نییه و ژیانیان له مه‌ترسیدایه، پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، كه زانیاری به‌كه‌س نه‌ده‌ن.
شه‌ڤین ئیبراهیم روونكرده‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌م هه‌وڵیانداوه سۆراخێكی ئایانا و خوشك و دایك و باوكی بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر پێیان گوتوون، ئایانا پێشتر واژۆی بۆ ئێمه كردووه و "ئێستا موڵكی ئێمه‌یه" و مافی ئه‌وه‌تان نییه داوای بكه‌ن.
روونیشكرده‌وه، هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، هه‌ر كه‌سێك له دایك ده‌بێت، ئازاده، به‌ڵام ئیداره‌ی خۆسه‌ر كۆیلایه‌تی نوێ كردووته‌وه و ده‌یه‌وێت هه‌مووان بكاته ژێرده‌سته‌ی خۆی و ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خستووته مه‌ترسییه‌وه.